تاقی کردنەوەی مووشەکی ئێران پێشێل کردنی بڕیارنامەی٢٢٣١ نییە/ئەمریکا پێشێل کارە

مارک فیتزپاتریک لە سەر ئەو باوەڕەیە تاقی کردنەوەی مووشەکی ئێران پێشێل کردن و لادان لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیتز پاتریک جێگری پێشووتری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسی ئێستای بەرنامەی داماڵینی چەک و قەدەغە لە "ڕێکخراوی نێودەوڵەتی خوێندنەوە ستراتیژیکەکان" لە یادداشتێکدا لە رێکەوتی سێی دیسەمبەر(١٣ی سەرماوەز) سەبارەت بە پرسی پاگەندەیی تاقی کردنەوەی مووشەکی ئێران و گەورە کردنەوەی پرسەکە لە لایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە لە سەر گرنگایەتی ئەو تاقی کردنەوە مووشەکیانە دەنووسێت: تاقی کردنەوەی مووشەکی باڵستیکی مامناوەند پێو لە لایەن ئێرانەوە لە ڕۆژی یەکەمی دیسەمبەرەوە بیانوویەکی نوێی داوەتە دەستی دوژمنانی تارانەوە بۆ دەربڕینی دژایەتی توند دژی حکومەتی ئێران. بەڵام گەورە کردنەوەی پرسەکە لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە سەبارەت بە ئەو ڕووداوە، خۆی بووە هۆی لاواز کردنەوەی پاگەندەی واشنتۆن.

مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەو تاقی کردنەوە مووشەکییەی ئێرانی ئیدانە کرد و بە هەڵە پاگەندەی کرد کە ئەو تاقی کردنەوە پێشێل کردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە. ئەو تاقی کردنەوە مووشەکییە پێشێل کردنی بڕیاری ٢٢٣١ نییە. بە پێچەوانەی بڕیارنامە پێشووەکان کە هەر جۆرە تاقی کردنەوە مووشەکیەک لە لایەن ئێرانەوەی قەدەغە دەکرد، بڕیارنامەی ٢٢٣١ بەس داوا لە ئێران دەکات کە مووشەکی تایبەت بە گواستنەوەی کڵاوەکی ناڤۆکی تاقی نەکاتەوە.

ڕاوێژکارانی مافی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دڵنیاییەوە بە پەمپئۆیان وتووە کە ئەو تاقی کردنەوە پێشێل کردنی بڕیارنامەی ناو لێنەبات.  وەزیری بەرگری ئەمریکا لەم بارەوە هیورتر هەڵسوکەوتی کرد چونکوو ئەو تاقی کردنەوەیەی پیشێل کردنی ناوەڕۆکی بڕیار نامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی.

نموونەیەکی تر لە تۆمەت لێدانی واشنتۆن دژی تاران دەگەڕێتەوە بۆ پاگەندەکانی ئەمریکا لە کۆنفڕانسی رێکخراوی قەدەغە کردنی چەکی کیمیایی لە مانگی ڕابردوو کە پاگەندە کرا ئێران خەریکی شێن گرتنی بەرنامەیەکی چەکی کیمیایی هێرشکارانە و ڕانەگەیێندراوە. نوێنەری ئەمریکا لە ئەو کۆنفڕانسە نیگەرانیی دەربڕی کە ئێران خەریکی پەرەپێدان بە مادەی کیمیایی سیستەمی دەماری ناوەندی بۆ کاری هێرشکارانەیە و ئاماژەی کردە سەر سێ جار پیشێل کردنی بڕیارنامە لە لایەن ئێرانەوە. یەکێک لە پیشێل کردنەکان دەگەڕێتەوە بۆ بەڵگەکانی ساڵی ٢٠١١ کە ئێران بە سەرچاوەی تەقەمەنی کیمیایی دۆزراو لە لیبی دەزانێت.

نیگەرانی ڕەوا و یاسایی لە نەبوونی ڕوونکاری هۆکارێکە بۆ ئەوەی کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەم لە ڕابردوو و هەم ئێستا ڕایگەیاند کە ناتوانێت بوونی پاشکەوتی چەکی کیمیایی ڕانەگەیێندراو لە ئێران پشت ڕاست بکاتەوە. ئێستا ئەمریکا لە ناکاو هەڵوێستی خۆی لە پشت ڕاست نەکردنەوەی پاگەندەی نەبوونی پاشەکەوتی چەکی کیمیاییەوە گۆڕیوەتە پاگەندە لە سەر بوونی ئەو پاشەکەوتە. ئەگەری کەمە کە بەڵگەگەلێک لە سەر بەرنامەی چەکی کیمیایی لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو بە دەست هاتبێت. ئەمە سیاسەتێکی نوێ لە درێژەی بەربەرەکانێ لە گەڵ چالاکییەکانی ئێران لە تەواوی لایەنەکانە.

دووفاقەییەکان لە سیاسەتی ئەمریکا بەرانبەر ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە گەورە کردنەوەی هەڕەشەی مووشەکی ئێران وتی کە مووشەکی باڵستیکی تاقی کراو لە ڕۆژی یەکەمی دیسەمبەر دەتوانێت بەشگەلێک لە ئەورووپا بکاتە ئامانج و چەندین کڵاوەکی ناڤۆکی بگوازێتەوە. بۆ ئەورووپییەکان، ئەمە ئەگەری هەیە مەترسیدار بیت. ئەمەتان لە بەرچاو بێت کە ئەو دوو تایبەتمەندییە(مووشەکە باڵستیکەکان) یەکتر بەتاڵ دەکەنەوە: هەرچی ڕێژەی کڵاوەکە ناڤۆکییەکان زیاتر بێت، مووشەکەکە قورستر و لە ئاکامدا مەودای پێوانی مووشەکەکە کوڵتر دەبێت. ئەو مووشەکە ئەگەری هەیە مووشەکی خوڕەمشار بێت کە بە بێی زانیارییەکان وادیارە خاوەن مەودای ٢٠٠٠ تا ٢٢٠٠ کیلۆمەتر بە توانای گواستنەوەی لانی زۆر یەک هەزار کیلۆگرام بارە. ئەو جۆرە مووشەکە ئەگەر لە باکووری رۆژاوایی ترین خاڵی ئێرانەوە بهاوێژرێت، ئەگەری هەیە شارەکانی ئاتن، سووفیا و بوخارست بپێکێت. بەڵام هۆکارێک نییە کە هاووڵاتیانی ئەو شارە ئەورووپیانە نیگەرانی هێرشی ئێران بن.

ئەگەر ئەو مووشەکە چەندین کڵاوەک بگوازێتەوە، ئەگەری هەیە سایزی ئەو کڵاوگەلە بچووکتر لەوە بێت کە چەکی ناڤۆکی بێت.

سیاسەتی ئەمریکا بەرانبەر ئێران بە گواستنەوەی چەک(لە ئێرانەوە بۆ گرووپە شەڕکەرەکانی حوسی لە یەمەن و حزبوڵڵای لوبنان) دووفاقەیی هەبێت. گەورەترین دووفاقەیی ئەوەیە کە داخوازی بۆ ڕاگرتنی ئەگواستنەوەی چەکە هاوڕێیە لە گەڵ ژمارەیەکی تر داخوازییەکان کە ئەگەری هەیە هەموویان لە لایەن ئێرانەوە ڕەت دەبنەوە و کەواتە ئەمریکا هیچ جۆرە بیانوویەکی نامێنێت بۆ گوشار لە سەر ئێران بۆ ڕاگرتنی بازرگانی چەک لە لایەن ئێرانەوە. تەنانەت ئەگەر ئێران ئەو داخوازییە قبووڵ بکات، سیاسەتی ئەمریکا هیچ جۆرە بەرژەوەندی و خاڵێک بە لایەنی ئێرانی پیشنیار ناکات؛ مەگەر ئەوەی کە ئێرانیش لە تەواوی بوارەکاندا کۆڵ بدات.

دووفاقەییەکی تریش لە ئەو پاگەندەیە کە گوایە ئێران بڕیارنامەی ٢٢٣١ی پێشێل کردووە، هەیە. ئەو دووفاقەییە ئەوەیە کە گوایە واشنتۆن لە بیری چووە کە ئەو بڕیارنامە داوا لە تەواوی لایەنەکانی واژۆکار دەکات کە خۆیان ببوێرن لە هەر جۆرە هەوڵێک کە ببێتە هۆی لاواز کردنەوەی ڕەوتی بەڕێوە چوونی بەڵێنە نووسراوەکانی ناو ڕێککەوتنی ناڤۆکی ٢٠١٥. هەر کەس کە پاگەندە دەکات ئێران ئەو بڕیارنامەیەی پیشێل کردووە، ئەبێ بگاتە ئەو ئاکامە کە ئەمریکاش بە چوونە دەرەوەی تاک لایەنە لە ئەو رێککەوتنە پیشێل کاری کردووە.

News Code 23437

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =