هێله‌ک زه‌رده‌کان دەیان خوێندنگەیان سووتاند/داخوازی بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتنی ماکرۆن

بە به‌رده‌وامیی ناڕەزایەتییەکانی فەڕەنسا، دەیان خوێندنگە لەم وڵاتە سووتاوە و دەیانی دیکەش داخراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە یۆرۆنیوز، ناڕەزایەتی هێلەک زەردەکانی فەڕەنسا بەرەو خوێندنگەکانی ئەم وڵاتە پەرەی سەندووە و هەر بەم هۆیەوە سەدان خوێندنگە سووتاوە و دەیانی دیکەش داخراوە.

هەروەها بە هۆی داخستی شەقامەکان لە لایەن خەڵکی ناڕازی ۷٥ به‌نزین خانه‌ی  کۆمپانیای تۆتاڵ بێ بەنزین ماون. وتەبێژی هێلەک زەردەکان لە ڕادیۆ ڕایگەیاندووە کە دەوڵەت دەبێت دەست لە کار بکێشێتەوە و دوو ویلیه‌ ژنراڵێکی سوپای فەڕەنسا جێگەی ماکرۆن پڕ بکاتەوە. هەرچەند بڕێکی دیکە لە هێلەک زەردەکان ئاماژەیان داوە کە ئەم کەسە وتەبێژی ئەوان نییە.

ژنراڵ دوو ویلیە ساڵی ڕابردوو بە هۆی بودجەی پێشنیارکراوی ماکرۆن بۆ سوپای فەڕەنسا دەستی لە کار کێشایەوە.

شارۆمەندانی فەڕەنسایی کە دژی بەرز بوونەوەی نرخی سووتەمەنی خۆپیشاندان دەکەن، خۆیان هێلەک زەردەکان ناساندووە.

هێلەکی زەرد هین شۆفیڕەکانی فەڕەنسایە و بە پێی یاسا کاتێک بارهەڵگرەکان خراپ دەبن، دەبێت بۆ ئاگاداری شۆفیڕی ئۆتۆمبیلەکان لە بەری بکەن.

News Code 23423

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =