فستیڤاڵی شانۆی کوردی بە ڕووداوە گرنگە هونەرییەکانی ئێران زیاد دەکرێت

بەرپرسی هونەری شانۆی وەزارەتی فەرهەنگ و ئێرشادی ئێران وتی: فستیڤاڵی شانۆی کوردی بە ڕووداوە گرنگە هونەرییەکانی ئێران زیاد دەکرێت و بایەخی زیاتری پێدەدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، شارام کەرەمی، دوێنێ لە کۆتایی ۱٥مین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی سەقز وتی: گرنگی دان بە فەرهەنگ و زمانی کوردی لە فستیڤاڵەکە و بەڕێوەبەرایەتییەکەی، ئەم فستیڤاڵەی کردووەتە ڕووداوێکی هونەری تایبەت و گرنگ لە ئێران. لە ئێستادا بە هۆی مامۆستایانی وەک دوکتور قوتبەدین سادقی شانۆی ئێران بەرەو زانستی بوون و جوریەک شۆناسی تایبەت بە خۆمان دەڕوات. 

ئەو زیادی کرد: ئەمساڵ دوکتور سادقی فستیڤاڵی شانۆی کوردی بە پێی ستانداردە جیهانییەکان بەڕێوە برد. لە ئێستادا ساڵانە ٨۲ فستیڤاڵی شانۆی سەرتانسەری و نێونەتەوەیی لە ئێران بەڕێوەدەچێت کە تەنیا ۱۰ فستیڤاڵیان لە ئاستی جیهانی دان و بەشێکن لە رووداوی گرنگی هونەری. فستیڤاڵی شانۆی کوردی توانیەتی کارکردی خۆی بۆ بەردەنگ بوون بگۆڕێت کە ئەمە ڕووداوێکی گرنگی شانۆییە.

بەرپرسی هونەری شانۆی وەزارەتی فەرهەنگ و ئێرشادی ئێران ڕاشیگه‌یاند: فستیڤاڵی شانۆی کوردی بە ڕووداوە گرنگە هونەرییەکانی ئێران زیاد دەکرێت و بایەخی زیاتری پێدەدرێت.

News Code 23400

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =