هەوڵی هەرێمی کوردستان بۆ کردنەوەی نووسینگەی نوینەرایەتی لە ئەنقەرە

وتەبێژی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی هەولێر بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتی دەوڵەتی ئەو هەرێمە لە ئەنقەرە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، سەفین دزەیی وتەبێژی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئەو هەرێمە لە پێناو کردنەوەی نوێنەرایەتی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە هەوڵ دەدەن.

ڕاشیگەیاند: بەرپرسانی تورکیا دوو ساڵ لەوە پێش داوایان لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کردبوو کە نوێنەرایەتیان لە ئەنقەرە بکەنەوە، بەڵام پرسە ئابوورییە بوونە ئاستەنگ لە بەردەم جێبەجێ کرانی ئەو بڕیارە.

دزەیی جەختی کرد: کرانەوەی ئەو نوێنەرایەتییە خرایە کاتێکەوە کە پەیوەندییە دوولایەنەکان لە باشترین حاڵەتی خۆیدا بێت. ئەو هەنگاوە وەک تۆکمەی پەیوەندیگەلی سیاسی و ناسیاسی لە نێوان هەر دوولا وێنا دێتە ئەژمار.

ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە بەمزووانە نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ سەردان کردنی ئەنقەرە بانگهێشتی ئەو وڵاتە دەکرێت.

News Code 23396

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =