به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعاله‌م، ڕێکخراوی لێبورده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕه‌هه‌ندی نوێی جه‌نایه‌ته مرۆڤییه‌کانی به‌رپرسانی دیکتاتۆری سعوودییه‌ی ئاشکرا کرد.
ئه‌م جه‌نایه‌تانه بریتین له‌مانه:شه‌ڕ له یه‌مه‌ن که له ساڵی ۲۰۱۴وه هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بستان شه‌ڕێکی وێرانکه‌ری له یه‌مه‌ن ده‌ست پێ کردووه و به‌م هۆیه‌وه هه‌زاران که‌سی سڤیل کوژراو و ئاواره بوون.
سه‌رکوت کردنی چالاکنی سیاسی و ڕۆژنامه‌وانه‌کان و زانکۆییه‌کان له لایه‌ن به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان به به‌رده‌وام ئه‌نجام ده‌بێت و مافی مرۆڤ پێشێل ده‌کرێت.
ده‌ستگیر کردنی لاینگرانی مافی ژنان له لایه‌ن حکومه‌تی سعوودییه، له‌جین ههزلوول، ئیمان نهجفان و عه‌زیزه یوسف له یه‌ک ساڵی ڕابردوو ده‌ستگیر کراون.
له سێداره دانی زیندانیان سیاسی دوای به‌ڕێوه چوونی دادگای نمایشی له‌م وڵاته.
ئه‌شه‌کنجه دانی زیندانیان سیاسی و ڕه‌خنه‌گرانی سیستمی پاشایی سعوودییه‌کان که تاکوو ده‌یان ڕاپۆرت له‌مباره‌وه به ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشتووه.
یاساکانی عه‌ره‌بستان نابه‌رابه‌ری زۆری سه‌باره‌ت به ژن و پیاو تێ دایه و ڕیاز ئاماده نییه ئه‌م نابه‌رابه‌ریانه که‌م بکاته‌وه.
که‌مینه مه‌زهه‌بییه‌کان له عه‌ره‌بستان تووشی ئازار و گوشار ده‌بنه‌وه و ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت ئیش و کاری حکومی وه‌ربگرن. ده‌یان که‌سی شیعه‌ی عه‌ره‌بستانی له نێوان ۲۰۱۱ بۆ ۲۰۱۲ یان زیندانی کراون یان له سێداره دراون.
شایانی باسه ئه‌وه‌ی له عه‌ره‌بستان ڕووده‌دات له هه‌مان وڵات به بێ ده‌نگی ده‌مێنێته‌وه و به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌کان ناچار ده‌که‌ن بێ ده‌نگ بن.
هه‌روه‌ها دۆسییه‌ی کوشتنی جه‌ماڵ خاشقجی بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی زۆری ڕای جیهانی و ئا‌نتۆنیۆ نهگرش، ئه‌میدانی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای کردووه که سه‌باره‌ت به‌م کوژرانه لێکدانه‌وه سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجام ببێت.
بۆچوونی ئێوە