بیژه‌ن کامکار له‌ کرماشان کۆنسێرتی دەبێت

بیژه‌ن کامکار موزسیانی ناسراوی کورد ڕۆژی هه‌ینی ۱۶ سه‌رماوه‌ز له‌ کرماشان کۆنسێرت به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، گرووپی مۆسیقای هه‌ویار به‌ ئاوازخوێنی بیژه‌ن کامکار کاتژمێر ۱۹ی ڕۆژی هه‌ینی ۱۶ی سه‌رماوه‌ز له‌ هۆڵی چاوه‌ڕوانی کرماشان کنسێرت به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

له‌م کۆنسێره‌ته‌، بیژه‌ن کامکار، نه‌جمه‌ ته‌جه‌دود ئاواز ده‌خوێنن، مه‌هایر تریحی، کامران ئه‌حمه‌دی، مێهنوش زوڵفه‌قاری، مێهرداد ئه‌عزه‌منی کیا، بیتا قاسمی، مریه‌م خوابه‌خش، حامید دارابی و مورته‌زا مومنیان ئامێره‌ مۆسیقیاییه‌کان ده‌ژه‌نن.

حامید دارابی سه‌رپه‌ره‌شتی گرووپی مۆسیقای هه‌ویار له‌مباره‌وه‌ به‌ مێهر وتی: ئه‌م کۆنسێرته‌ له‌ دوو به‌شی کوردی و سونه‌تی ئه‌نجام ده‌بێت له‌ به‌شی کوردی ملۆدییه‌کان له‌ ده‌ستگای شوور و ئاوازی ئه‌سفه‌هان و له‌ به‌شی سونه‌تی ملۆدییه‌کان له‌ شوور، ئه‌فشار و ده‌شتی پێشکه‌ش ده‌کرێت. ئاوازه‌کان مامۆستا بیژه‌ن کامکار ده‌یخوێنێت و خاتوو نه‌جمه‌ ته‌جوده‌دیش هاوڕیان ده‌کات.

ئه‌و زیادی کرد: گومانی تێدا نییه‌ که‌ پلانمان هه‌یه‌ له‌ تارانیش کۆنسێرتمان هه‌بێت که‌ چاوه‌ڕوانین کات له‌ هۆڵی وه‌حده‌تی تاران بۆ ئه‌م کۆنسێرته‌ وه‌ربگرین.

بیژه‌ن کامکار که‌ له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوو له‌ کۆنسێرته‌ زیندووه‌کان به‌شداری کردووه‌، یه‌کێک بوو له‌ داوه‌ره‌کانی فستیڤاڵی ده‌ف نه‌وای ڕه‌حمه‌ت له‌ کوردستان.

News Code 23392

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =