شاندێکی هه‌رێمی کوردستان ده‌چێته‌ به‌غدا

شاندێکی باڵای یاسی هەولێر بۆ پرسی كەركوك ‌و ناوچە كێشە لەسەرەكان شاندێكی ده‌چیته‌ بەغدا، ئەوەش بۆ چارەسەری كێشەكان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ شارپرێس،محەمەد خورشید، ئەندامی كورد لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بەم نزیكانە شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان سەردانی شاری بەغدا دەكات‌و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی كۆدەبنەوە.

محەمەد خورشید راشیگەیاند: شاندەكە بۆ پرسی كێشەكانی كەركووك ‌و ناوچە كێشە لەسەره‌کان سەردانی بەغدا دەكەن ‌و دەیانەوێت لەڕێگەی گفتوگۆوە كێشەكانی ئەو ناوچانە چارەسەر بكەن.

ماوەیەكە و بەتایبەتی لەدوای رووداوەكانی ۱۶ی ئۆكتۆبەری رابردووەوە، كێشەو ئاڵۆزی لەناوچەكانی كەركوك دروست بووەو هەولێریش چەند جارێك هەوڵی چارەسەری ئەو كێشانەیداوە.

له‌م دواییانه‌شدا که‌ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی سەردانی شاری بەغدای كرد، لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی كۆبووەوە و كۆبوونەوەكانی بەشێكی پەیوەندی بە كێشەكانی ناوچەكانی كەركووكه‌وه‌ بوو.

News Code 23383

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =