سنوورە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکان زیاتر لە هەر شوێنێکی دیکە هەڕەشەیان لە سەرە

فەرماندەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: سنووره‌ فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیه‌کان زیاتر لە سنوورە خاکییەکانی دیکە هەڕەشەیان لە سەرە، هەر بۆیە وردبوونەوە و هانابردنەبەر چەمکە قورئانییەکان گرینگترین رێکاری بەردەوامێتی شۆڕش و نیزامە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، سەردار سەرلەشکەر جەعفەری لە کێبەرکێی قورئانیی بنەماڵەی ئەندامانی سپای سەرانسەری وڵات لە کۆمەڵەی ئیمام ڕەزا (دخ) تەرکیز و هانابردنەبەر چەمک و ناوەڕۆکی قورئانیی وەک گرینگترین رێکاری بەرگری لە بایەخ و بەردەوامێتیی نیزام و شۆڕشی ئێران زانی.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵە گونجاوەکان لە پێناو تەگبیرخوازی لە قورئان ڕایگەیاند: پێداگریی  رێبەری باڵای شۆڕش لە بواری تەگبیرخواستن لە چەمککەلی قورئانی بووەتە هۆی پەرەسەندنی ئەم بابەتە گرینگە لە سەر ئاستی وڵات و لە نێوان قورئانخوێناندا.

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێرای ئاماژە بە هەڕەشەکانی سەر سنوورگەلی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی بە نیسبەت سنوورە خاکییەکان، ڕوونی کردەوە: هەوڵی خەباتکارانی ئیسلامی لە بەرەکانی شەڕ لە دژی کوفردا بووەتە هۆی دەمکوت‌کردنی ئەو هەڕەشە سەربازییانە لە سنوورەکانی ئێمە.

سەردار جەعفەری دوای ئاماژە بەوەی کە دوژمنانی ئیسلام هەڕەشە سەربازییەکانی خۆیان لە قەوارەیەکی دیکە و لە فۆڕمی شەڕی نەرم و بە پیلانی نفووزکردن خستووەتەڕوو، زیادی کرد: لە ئێستادا سنوورە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکان زیاتر لە سنوورەگەلی خاکی پێویستیان بە پاراستن و پاسەوانی هەیە.

فەرماندەی سوپای پاسداران دوای بیرهێنانەوەی زەروورەتی پلانداڕشتن بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان، جەختی لەوە کردەوە: دەبێ بۆ پاراستن و پاسەوانی کردن لە شۆڕش و نیزام کۆنسێرڤاتبوون وەلاوە بنرێت و بە هەمان شێوەی ئیمام حسێن (دخ) لە عاشورا و لە مەیدانی کەربەلا، بۆ پاسەوانیی شۆڕش و نیزامی ئیسلامی هەوڵ بدرێت.

وتیشی: ئەمڕۆکە دوژمن ئاگاداری ناکارامەبوونی هەڕەشەکانی سەربازیی لە دژی کۆماری ئیسلامییە و دەزانێ بەو شێوەیە ناتوانێ رێگری لە هەناردەکردنی شۆڕش بکات، هەر بۆیە دەبێ بابەتی نفووز و شەڕی نەرم بە هەند وەربگیردرێت.

News Code 2337

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =