ئه‌و به‌ڵایه‌ی حزبۆڵا به‌ سه‌ر کۆماندۆکانی ئیسڕائیلدا هێناویەتی

شاره‌زاکانی ئیسڕائیل دانیان به‌م بابه‌ته‌دا ناوه‌ که‌ کۆماندۆکانی ئیسڕائیل له‌ به‌رانبه‌ر هێزه‌کانی حزبۆڵا له‌ شاری سوور له‌ باشووری لوبنان تێکشکاون.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، ڕژیمی زایۆنی دوای تێپه‌ڕ بوونی ۱۲ ساڵ به‌ سه‌ر شه‌ڕی ۳۳ ڕۆژه‌ دانی به‌ شکسته‌که‌یدا ناوه‌ته‌وه‌.

له‌ ڕاپۆرتێکی ماڵپه‌ڕی والاوه‌ی ئیسڕائیلدا هاتووه‌: سوپای ئیسڕائیل دانی ناوه‌ به‌م بابه‌ته‌دا که‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی شایتتی ۱۳ نه‌یانتوانیوه‌ که‌ شاری سووره‌ له‌ باشووری لوبنان فه‌رمانده‌یه‌کی حزبۆڵا ده‌ستگیر بکه‌ن.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی شایتتی ۱۳ له‌ ۹۲ کۆماندۆ پێکهاتبوون که‌ به‌ره‌و شاری سوور له‌ باشووری لوبنان ڕه‌وانه‌ کراون تاکوو فه‌رمانده‌یه‌کی حزبۆڵا ده‌ستگیر بکه‌ن، به‌ڵام هێزه‌کانی حزبۆڵا بۆسه‌یان بۆ داده‌خه‌ن و ژماره‌یه‌کی زۆریان ده‌کوژن و بڕێکی دیکه‌یان بریندار ده‌بێت، دوای ئه‌مه‌ش هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی زایۆنییه‌کان به‌ره‌و ده‌ریا هه‌ڵدێن و دوو باڵه‌فڕی زایۆنییه‌کانیش له‌ ناوچه‌که‌ هه‌ڵدێت.

News Code 23362

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =