ڕێکخستنی یەکینەکانی بەرپه‌رچدانەوەی خێرا بۆ بەرەنگاریی تەکفیرییەکان

فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: یەکینەکانی بەرپه‌رچدانەوەی خێرا بۆ بەرەنگاری لە گەڵ هەر چەشنە هەڕەشەیەکی دوژمنان بە تایبەت گرووپە تەکفیرییەکان لە هێزی زەوینی ئەرتەش ڕێکخراوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ئەمیر سەرتیپ ئەحمەد ڕەزا پووردەستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە زاهیدان ڕایگەیاند: ستراتژیی ئەمریکا بەهرە وەرگرتن لەم گرووپ ه‌ تیرۆریستی و تەکفیرییە بۆ زیان گەیاندن به کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوونی کردەوە: گرووپه‌ تەکفیری و تیرۆریستیه‌کان چکۆلەتر لەوەن کە وەک مەترسییەک بۆ ئێمە وێنا بکرێن، چونکا هێزی له‌شکه‌ریی کۆماری ئیسلامی ئێران خاوەن ئامادەیی و لێهاتوویی پێویست و باڵایە.

وتیشی: یەکینەکانی سەقامگرتوو لە سنوورەکان بە باشی سنوورەکانی وڵات دەپارێزن، ئەمە لە کاتێکدایە کە داعش لە بری داگیرکەران لە ناوچەکەدا شەڕ دەکات و بۆکۆحەرامیش لە بری ئەمریکا خەریکی جینایەتە، بەڵام ئێمە لەو هەڕەشانە ناترسین و لە بەرامبەر ئەو شەڕە بریکارانە پلانی بەربڵاو و گونجاومان داڕشتووە.

ئەمیر پووردەستان جەختی کرد: دوژمنان بە دوای ئاژاوە و دووبەرەکین و لەوەها هەلومەرجێک بە دڵنیاییەوە پاراستنی یەکگرتوویی شیعە و سوننە سەمبۆلی سەرکەوتنی ئێران ئیسلامی لە بەرامبەر هەڕەشەکانە.

فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەش ئاسایشی ئەمڕۆی ئێرانی بەرهەمی لەخۆبۆردوویی سەربازان لە ماوەی بەرەڤانیی پیرۆز زانی و زیادیشی کرد: ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەخشینەوەی گیانی ۴۶ هەزار سەرباز و هێزی کادیر لە ماوەی شەڕ و بەرەڤانیی پێرۆز ڕۆڵێكی بەرچاوی بووە لە بەزاندنی دوژمنان و ئێستاش ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانە.

ناوبراو لە کۆتاییشدا بە ئاماژە بە هەڕەشەکانی سەر پارێزگای سیستان و بەلووچستان و ڕێوشوێنە ڕەچاوکراوەکانی ئەرتەشی ئێران هەمبەر بە هەڕەشەکان وتی: لەم پارێزگایە وەک زۆربەی زۆری پارێزگاکانی دیکەی سەر سنووری ئێران پلانگەلێکی بەرگریی تایبەت لەبەرچاو گیراون و کۆی پرسە پێویستەکان لە لایەن کارناسانی زانیاری و ئیتلاعاتی پێوشوێن و تاوتوێ دەکرێن، بە چەشنێک کە لە ئێستادا تیپی ئێرانشار لەو پارێزگایە کراوەتە یەکینەی بەرپرچدانەوەی خێرا و لە پەنای تۆکمەکردنی یەکینەکانی دیکەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لەو سیستان و بەلووچستان، یەکینەیەکی ئاسمانیش کە هەر ئێستا لە ۴۵ کیلۆمەتریی سنوورەکانمانە بۆ ئەو مەبەستە دیاری کراوە.

News Code 2336

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =