"سەهەند" پێشکەوتەترین دژە کۆپاپۆرەی سەربازی ئێرانە

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش وتی: دژە کۆپاپۆرەی سەهەند پێشکەوتەترین دژە کۆپاپۆرەی سەربازی ئێران و زۆر پێشکەوتەتر لە جەماران و دەماوەندە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریاوان حسێن خانزادی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (شەممە) لە ڕێوڕەسمی ته‌ڤل بوو‌نی دژە کۆپاپۆرەی سەهەند لە ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی ئەرتەش لە بەندەر عەباس ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هاوکات لە گەڵ چلەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و بە بۆنەی رۆژی هێزی دەریایی. دژە کۆپاپۆرەی سەهەند کە بە تەواوەتی بەرهەمی ئێرانە، پەیوەستی هێزی دەریایی باشووری کۆماری ئیسلامی بوو.

ناوبراو بە ئاماژە بە ٦ ساڵ درێژخایاندنی ڕەوتی بەرهەم هێنانی سەهەند، ڕاشیگەیاند: بەرەیەکی نوێ لە دژە کۆپاپۆرەکانی کلاسی شەپۆل و بەرەی سێی جەماران پەیوەستی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی لە باشوور بوون و لە دوای ئەوان دژە کۆپاپۆرەکانی دێنا و جەماران کە تا چەند مانگی داهاتوو نۆژەن دەکرێتەوە، دەدرێنە هێزی دەریایی.

دەریاوان خانزادی جەختی کرد کە سەهەند ڕابوونێکە لە چەشنی خۆیدا و لە سای ئیرادە و لێهاتوویی گەنجانی ئێرانی داڕێژراوە کە لە گەڵ خۆی سیستەمگەلی ڕۆچوون و دوورخستنەوە و ئیمکاناتی بێبەری بوون و ئاسایش دەبەخشێتە ناوچە و مزگێنی‌دەری کۆتایی داگیرکەرانی جیهانییە.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش بە ئاماژە بە فەرمانی رێبەری باڵا بۆ بەرهەم هێنانی دژە کۆپاپۆری پێشکەوتە و بەرهەم هێنانی دژە کۆپاپۆری جەماران لە ساڵی ١٣٨٨ پاش ١٢ ساڵ هەوڵی بێ وچان و ڕوانینی گاڵتەجارانە و ئێریی‌بەرانەی نێودەوڵەتی بەو پێشکەوتنەی پیشەسازی سەربازی و دەریایی ئێران، وتی: بێ شک دووپات و چەندپات بوونەوەی هەر دیاردەیەک سەلمێنەری لایەنەی پراتیگی و زانستییەتی و ڕوانەکرانی پەیتا پەیتای دژە کۆپاپۆرەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی دزانی دەریایی و چالاکیی دژە کۆپاپۆری دەماوەند لە دەریای خەزەر و نمونەیەکی بەرچاون بۆ سەلماندنی ئەو لێهاتووییە.

ناوبراو لە کۆتاییدا ئاماژەی بە دەفرایەتی باڵای سەهەند و پێشکەوتەتر بوونی بە نیسبەت جەماران و دەماوەند، بیری هێنایەوە: پاش پەیوەست بوونەوەی دووبارەی جەماران و دەماوەند، لە بازنەیەکی زەمانی ٦-٧ مانگە پەیوەست بوونی دژە کۆپاپۆری دێنا بە هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی‌مان دەبێ و سەرەتای مانگی رێبەندانیش شایەدی پەیوەست بوونی بەرەیەکی نوێ لە ژێردەریاییە زۆر پێشکەوتەکان کە بە تەواوەتی بەرهەمی ئێرانە، دەبین.

News Code 23356

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =