ئه‌مریکا و ئیسڕائیل هێرشه‌کانیان له‌ سووریا ڕابگرن

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا به‌ ناردنی نامه‌یه‌ک بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان داوای کرد تاکوو هه‌رچی زووتره‌ ئه‌مریکا و ئیسڕائیل هێرشه‌کانیان له‌ سووریا ڕابگرن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا به‌ ناردنی دوو نامه‌ بۆ ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوای کرد که‌ هه‌رچی زووتره‌ ئه‌مریکا و ئیسڕائیل هێرشه‌کانیان له‌ سووریا ڕابگرن.

له‌م نامانه‌دا هاتووه‌: فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر خه‌ڵکی سڤیل و له‌م کاره‌ به‌رده‌وامن و له‌م دواییه‌ له‌ هێرشێک بۆ سه‌ر گوندێکی نزیک ده‌یره‌زوور ۳۰ که‌سی سڤیل کوژراون.

ئاماژه‌ دراوه‌ که‌  ئه‌م کوشت و بڕانه‌ له‌ ڕاستیدا جه‌نایه‌تی جه‌نگین و دژی مرۆڤایه‌تین و بێ ده‌نگ بوونی وڵاتانی جیهانی له‌م کوشتارانه‌ دووڕوویی جیهان نیشان ده‌دات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا جه‌ختی کردووه‌: ئه‌م هێرشانه‌ یه‌کگرتوویی خاکی سووریایان کردووه‌ته‌ ئامانج و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی هێرشی ئیسڕائیلییه‌کانیش بۆ سه‌ر سووریا. نوێترین هێرشی ئیسڕائیل له‌ باشووری سووریا ڕووی دا و نیشان ده‌دات که‌ ئیسڕائیل له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان پشتیوانی ده‌کات.

سووریا داوای کردووه‌ که‌ ڕێکخراوه‌ جیهانییه‌کان و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاوی جدی بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسڕائیل هه‌ڵبگرن.

News Code 23354

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =