شه‌ڕڤانانی کورد جێگری ئه‌بووبه‌کر به‌غدادیان ده‌ستگیر کرد

شەرڤانانی سوپای سوریای دیموكرات رایانگەیاند: بەرپرسێكی باڵای داعشیان دەستگیركردووە، كە جێگری ئەبووبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعش بووە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی میهر، شەرڤانانی سوپای سوریای دیموكرات لەبەیاننامەیەكدا ئاشکرایان کرد: هەفتەی ڕابردوو سەركردەیەکی داعشیان به‌ ناوی" ئوسامە عەوید ساڵح" دەستگیركردووە.

ئەو سەركردەیەی داعش، كە بەرپرسی دەزگا ئەمنییەكانی رێكخراوەكەی بووە، هەفتەی رابردوو لەناوچەیەكی نزیك پارێزگای دێره‌زور بەئۆپەراسیۆنێكی تایبەت دەستگیركراوە، كە وردەكاری ئۆپەراسیۆنەكە نەخراوەتەڕوو.

شەرڤانان چەند مانگێكە لەناوچەكانی رۆژئاوای پارێزگای دێره‌زور، دەستیان بەئۆپەراسیۆن بۆ سەر چەكدارانی داعش كردووە، كە ئەو ناوچانە دواین مۆڵگەی ئەو چەكدارانەیە لە ناوچەكانی سووریا.

News Code 23352

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =