حزبۆڵا سەبارەت بە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر لوبنان هۆشداری دا

حزبۆڵای لوبنان بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک سەبارەت بە‌ هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر لوبنان هۆشداری توندی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حزبۆڵای لوبنان بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک سەبارەت بە‌ هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر لوبنان هۆشداری توندی دا.

لەم گرتە ڤیدیۆییە هاتووە: ئەگەر کاری وەها بکەن، پەشیمان دەبنەوە. ناوەڕۆکی ڤیدیۆکەش بە عبری ژێرنووس کراوە، هەروەها چەند بەشێک لە قسەکانی سەید حەسەن نەسرۆڵا زیاد کراوە کە سەبارەت بە هێرشی ئیسڕائیلییەکان هۆشدار دەدات.

نەسڕۆڵا جەختی کردووە کە هەر جۆرە هێرشێکی زایۆنییەکان بۆ سەر لوبنان وڵامی توندی حزبۆڵای بەدواوە دەبێت.

ئەو زیادی کردووە: وڵامی توندی هەرجۆرە هێرشێکی ئاسمانی و تۆپخانەیی دەدەینەوە.

لەم گرتە ڤیدیۆییە وێنەی ناوەندە هەستیارەکانی ڕژیمی زایۆنی وەک بنکەی ناڤۆکی و سەربازی نیشان دراوە و هێزەکانی حزبۆڵا روو لەم ناوەندانە مووشەکیان جێگیر کردووە.

News Code 23346

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =