دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ٣٠ هەزار ئاوارەی سووری له‌ ئه‌دله‌ب

سەرچاوەگەلی ڕووسی لە دەرچوونی هەزاران ئاوارە لە ناوچەی دوور لە شەڕی ئەدلەب بەرەو ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی سووریا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، سێرگەی بابۆف وتەبێژی ناوەندی ئاشتیی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس لە ئاوارەکان ناوچەی دوور لە شەڕی ئەدلەب‌یان بەرەو ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی سووریا چۆڵ کردووە.

ڕاشیگەیاند: لە کاتی کرانەوەی ڕێڕەوگەی مرۆیی زیاتر لە ٣٠ هەزار کەسی سڤیل ئەو ناوچەیان بەرەو ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی سووریا چۆڵ کردووە و چوونەتە ژێر چەتری سوپای سووریا.

ئەو ئەفسەرە ڕووسە هەروەها لە کرانەوەی ناوەندگەلی خزمەتگەیاندن و لەوان پێدانی جل و بەرگی گەرم و خۆراک بە ئاوارەکان و هەروەها ناوەندی تەندروستی و دەرمان هەواڵی دا.

News Code 23342

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =