ڕووسیا ١٤ فرۆکەی سیخۆریی لە نزیکیی سنوورەکانی خۆی ناسیوەتەوە

ڕووسیا لە ناسینەوەی ١٤ فرۆکەی جەنگیی سیخۆریی لە نزیکی سنوورەکانی خۆی لە ماوەی حەوتەی ڕابردوودا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی کرانسیا زڤێزدا (Krasnaya Zvezda) ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە ڕووسیا لە ماوەی حەوتەی ڕابردوو  ١٤ فرۆکەی جەنگیی سیخۆریی لە نزیکی سنوورەکانی خۆی ناسیوەتەوە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە فرۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا لەو ماوەیەدا ٣ جار بۆ پێشگری لە دزەکردن و گەشتی فرۆکەگەلی سەر بە وڵاتانی بیانی لە هەرێمی ئاسمانیی وڵاتەکەی، هەستاوە و ئاسمانی ئەو ناوچانەی پشکنیوە.

داتا ناردراوەکان لە لایەن هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا نیشان دەدا کە فرۆکەگەلی سیخۆری بیانی نەیاتنوانیوه هەرێمی ئاسمانی ئەو وڵاتە پێشێل بکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ١١ی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵیش ئەو رۆژنامەیە ڕایگەیاندبوو کە لە ماوەی ٧ رۆژی ڕابردوو ١٧ فرۆکەی جەنگیی سیخۆری لە نزیکیی سنوورەکانی خۆی ناسیوەتەوە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە فرۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا هەر لەو ماوەیەوە ٤ جار هەوڵی داوە کە پێشگری بکات لە تێپەڕبوونی فرۆکە سیخۆرییەکان لە سنوورەکانی ئەو وڵاتە.

شایانی باسە کە پێشتریش ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە ١٦ فرۆکەی جەنگی بیانی لە میانەی ئۆپەراسیۆنی ناسینەوەدا، ناسێندراون.

News Code 23341

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =