ترامپ دیدارەکەی لەگەڵ پووتین بەهۆی ئاڵۆزی ئۆکراین هەڵوەشاندەوە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەی گرووپی ۲۰ لە ئاڕژانتین دیدار ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دیدارەکەی لەگەڵ پووتین بەهۆی ئاڵۆزیی ئۆکراین هەڵوەشاندەوە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە پێشتر ڕاگەیەندرا بوو کە ترامپ و پووتین لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گرووپی ۲۰ لە ئاڕژانتین دیدار دەکەن.

پێترۆ پرۆشنکۆ ڕاگەیاندووە کە پووتین لە دوای داگیر کردنی ئۆکراینە. ئەم لێدوانە بەشێکە لە هەوڵی ئۆکراین بۆ گەماڕۆی زیاتری مسکۆ لە لایەن ڕۆژئاواوە.

ئەو هەروەها ئاماژەی داوە کە پووتین لە دوای ئەوەیە ئیمپڕاتووری ڕووسیا زندوو بکاتەوە و ئۆکراینیش داگیر بکات.

ئەم قسانە لە حاڵێک دایە کە ڕووسیا ڕۆژی یەکشەمە ۳ کەشتی ئۆکراینی ڕاگرت و مەلەوانەکانی دەستگیر کرد.

کرەملین لەمبارەوە ڕایگەیاند ئەگەر ترامپ ئەم دیدارە هەڵبوەشێنێتەوە پووتین کاتی زیاتری بۆ دیداری گرنگ تر دەبێت.

News Code 23339

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =