کاریگه‌ری ئێران له‌ یه‌مه‌ن ده‌بێت کۆتایی پێ بێت / ڕاگرتنی یارمه‌تییه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ڵه‌یه‌

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا به‌ سینای ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: کاریگه‌ری ئێران له‌ یه‌مه‌ن ده‌بێت کۆتایی پێ بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لجه‌زیره‌، جیمز ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا چوارشه‌مه‌ ڕایگه‌یاند: به‌ پێی به‌رژوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێت شه‌ڕی یه‌مه‌ن و کاریگه‌ری ئێران له‌م وڵاته‌ کۆتایی پێ بێت.

وه‌زیری به‌رگی ئه‌مریکا له‌ وڵام به‌ سینای ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی یه‌مه‌ن پاگه‌نده‌ی کرد: عه‌ره‌بستان ڕۆڵی گرنگی له‌ ئه‌منیه‌تی ناوچه‌که‌ و سه‌قامگیر کردنی ئه‌منیه‌تی ئیسڕائیل هه‌یه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی خاشقجیان کوشتووه‌ ناچار به‌ وڵام دانه‌وه‌ بکه‌ین، به‌ مانای دژایه‌تی کردنی به‌ژوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکایه‌.

ماتیس له‌ درێژه‌دا وتی: ڕاگرتنی یارمه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ شه‌ڕی یه‌مه‌ن و ڕاگرتنی فرۆشتنی چه‌ک به‌ هاوپه‌یمانه‌کان هه‌ڵه‌یه‌.

News Code 23335

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =