بەیانی ڤینۆس بە درەوشاوەترین ڕواڵەت دەردەکەوێت

کارناسانی ئەستێرەناسی لە ئیمکانی بینینی هەسارەی ڤینۆس (ئەستێرەی بەرەبەیان) هەواڵی دا و وتی: بەیانی ٩ی سەرماوەز ڤینۆس بە درەوشاوەترین ڕواڵەتی لە ئاسمانی دەردەکەوێت و خەڵکی دەتوانن بیبینن و وێنەی لێ بگرن.

عەلی ئازادگان لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر ڕایگەیاند: هەسارەی ڤینۆس یەکێکە لە دوو هەسارەی ناوەوەی کۆمەڵەی خۆری کە تەنیا لە نزیکی خۆردا دەبیندرێن.

ئەو کارناسەی ئەستێرەناسی بە ئاماژەی بەوەی کە هەسارەی ڤینۆس خاوەن ڕەوتی بە هەیڤبوونی وەک مانگە، ڕاشیگەیاند: واتە ئەگەر بە تەلەسکۆپێک بۆ ماوەی چەند حەوتە لەو هەسارە وردبینەوە، دەبینین کە جارێک هەیڤێکی باریکە و جارێک نزیک بە کامڵبوون و مانگی تەواوە.

ئازادگان لە درێژەدا وتی: هەر ئەو ڕەوتی بە هەیڤبوونە بۆتە هۆی ئەوەی درەوشاوەییە هەسارەی ڤینۆس لە گۆڕاندا بێ و گەورە یان چکۆلە بوونی هەیڤی یان دوور و نزیک بوونی لە زەوی و خۆر کار دەکاتە سەر شێوەی بینین و دەرکەوتنی.

وتیشی: بە پێی لێکدانەوەکان کاتژمێر ۵:۴۶ی سەر لە بەیانی (پێنج‌شەممە ٩ی سەرماوەز) درەوشاوەیی ڤینۆس دەگاتە باڵاترین ئاستی خۆی و هەموان دەتوانن شایەدی جوانترین و پڕ تیشک‌ترین ئەستێرەی بەرەبەیان بن.

بە وتەی ئەو کارناسە هەسارەی ڤینۆس بە قەدری ۴.۷-ەوە دەدرەوشێتەوە و بەو پێیەی خۆر کاتژمێر ٧:٢٤ هەڵدێت، دەرفەتێکی باشە بۆ بینین و وێنە لێ گرتنی.

ئازادگان لە کۆتاییدا وتی: لە مەودای ٥،٥ پلە لە ڤینۆس، ئەستێرەی سپیکا (بی ژۆبین) وەک ڕووناکترین ئەستێرەی کەلووی هێشوو بە قەدری ١ دەدرەوشێتەوە.

News Code 23333

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =