عه‌ره‌بستان ۱۵ ملیار دۆلاری دیکه‌ چه‌ک له‌ ئه‌مریکا ده‌کڕێت

عه‌ره‌بستان سعوودی به‌ واژۆ کردنی ڕێککه‌وتن نامه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا، مووشه‌کی جۆری تاد له‌ واشنتۆن ده‌کڕێت و به‌م شێوه‌یه‌ یه‌ک هه‌نگاو زیاتر له‌ ڕێککه‌وتنه‌ ۱۵ ملیار دۆلارییه‌که‌ نزیک بوویه‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئێن بی سی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جه‌ختی کرد که‌ عه‌ره‌بستان ڕیککه‌وتنی کڕینی مووشه‌کی تاد له‌ ئه‌مریکای واژۆ کردووه‌. که‌ ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی باش بۆ جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتنه‌ ۱۵ ملیار دۆلارییه‌که‌یه‌.

له‌ ڕاستیدا به‌رپرسانی له‌م حه‌فته‌یه‌ ڕێککه‌وتنێکی گرنگیان واژۆ کرد که‌ ڕێگه‌ بۆ فرۆشی ۴۴ مووشه‌کی تاد به‌ ڕیاز خۆش ده‌کات.

شایانی باسه‌ که‌ سیستمی مووشه‌کی تاد یه‌کێکه‌ له‌ به‌هێزترین مووشه‌کانی ئاستی جیهان و ئه‌مریکا شانازی زۆر به‌م به‌رهه‌مه‌ سه‌ربازییه‌وه‌ ده‌کات.

فرۆشی ئه‌م چه‌کانه‌ ڕیاز له‌ ساڵی ۲۰۱۶ ده‌ستی پێ کرد، فرۆشی ئه‌م چه‌کانه‌ به‌ ڕیاز له‌ کاتێک دایه‌ که‌ ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ کوشتنی خاشقجی له‌ لایه‌ن عه‌ره‌بستانه‌وه‌ له‌ ژێر گوشاری ڕای جیهانی دایه‌.

News Code 23332

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =