هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌ که‌ بن سه‌لمان بکوژی خاشقجیه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جارێکی دیکه‌ پاگه‌نده‌ی کرد به‌ڵگه‌ی به‌هێز که‌ نیشان بدات محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌ کوشتنی خاشقجی تێوه‌گلاوه‌ به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه‌.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕۆژی چوارشه‌مه‌ دوای کۆبوونه‌وه‌ی نه‌هێنی خۆی و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سینا سه‌باره‌ت به‌ خراپ بوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی واشنتۆن و ڕیاز هۆشداری دا و وتی: هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێز که‌ نیشان بدات محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌ کوشتنی خاشقجی ده‌ستی بووه‌، بوونی نییه‌.

باب کرۆکێر، سێناتۆری کۆماری خواز دوای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ وتی: لام وایه‌ که‌س نییه‌ بڕوای به‌وه‌ بێت که‌ بن سه‌لمان به‌رپرس نه‌بووه‌، ئه‌و هێشا به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م کوشتنه‌ی قبووڵ نه‌کردووه‌.

لیندسی گراهام، سێناتۆری کۆماری خوازیش له‌مباره‌وه‌ ڕایگه‌یاند: تاکوو ئه‌و کاته‌ی که‌ سیا سه‌باره‌ت به‌ کوشتنی خاشقجی کۆبوونه‌وه‌ نه‌کات، هیچ ده‌نگێک سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو نادات.

هه‌روه‌ها چه‌ند سێناتۆرێکی دیموکڕات ڕایانگه‌یاند که‌ زانیارییه‌کان ئه‌وانی به‌م بڕوایه‌ گه‌یاندووه‌ که‌ بن سه‌لمان ده‌ستی له‌م کوشتنه‌دا بووه‌.

مایک په‌مپه‌ئۆ له‌ میانه‌ی یادداشتێک کوشتنی خاشقجی به‌ که‌م وه‌سف کرد و وتی: عه‌ره‌بستان هێزێکی باش له‌ ناوچه‌که‌یه‌ که‌ کاریگه‌ری زۆری له‌ سه‌ر سه‌قامیری هه‌یه‌.

ئه‌و زیادی کرد: به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت و سه‌قامگیری ئابووری عه‌ره‌بستان مه‌رجی گرنگی ئه‌منیه‌ت له‌ ئاستی جیهانی و ناوچه‌که‌یه‌. لاواز کردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریکا و عه‌ره‌بستان کاریگه‌ری زۆر نه‌رێنی به‌ سه‌ر ئه‌منیه‌تی نیشتمانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیدا ده‌بێت. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ڕه‌خنه‌ له‌ په‌یوه‌ندی ترامپ و عه‌ره‌بستان ده‌گرن هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ پشتیوانی له‌ په‌یوه‌ندی ئۆباما و ئێران ده‌که‌ن.

News Code 23329

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =