بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی دی ولت، دەوڵەتی ئەڵمانیا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە نزیک بە ٣٥ کەس لە کەسوکاری ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعشی ناسیوەتەوە کە بەم زووانە بە یارمەتی خاچی سوور و کوردی سووریا دەیانگرێتەوە بۆ ئەڵمانیا.
دەوڵەتی ئەڵمانیا لە سەر هەرچی خێراتر گەڕاندنەوەی ئەو ژمارە لە کەسوکاری ئەندامانی داعش جەختی کردووە. لە بەر ئەوەی کە ئەڵمانیا هیچ نوێنەرایەتییەکی لە سووریا نییە ڕێکخراوی خاچی سوور ئەرکیەتی لەم پێوەندییەدا هەوڵی پێویست بدات.
بە نووسراوی ڕۆژنامەی فونکە مدین گرووپە ئەو گرووپە ٣٥ کەسییە کەسوکاری ئەندامانی گرووپی داعشن کە ١٠ کەسیان ژن، ١٠کەسیان پیاو و ١٥ کەسیان منداڵن.
شیاوی باسە یەکێک لە کێشە هەرە جیدییەکانی وڵاتانی ئەوروپی وەکوو ئەڵمانیا لە مانگەکانی دوایی، بەرز بوونەوەی ڕێژەی چوونی توندڕەوە خۆجەییەکانیان بۆ ناو گرووپی تیرۆریستی داعش لە شەڕی سووریا و عێراق بووە.
بۆچوونی ئێوە