پۆلیسی ئیتالیا داعشیەکیان بە تۆمەتی هێرشی کیمیایی دەستگیر کرد

پۆلیسی ئیتالیا ڕایگەیاند تیرۆریستێکی داعشی کە ویستوویەتی ئاوی خواردنەوەی یەکێک لە شارەکانی ئەو وڵاتە بە مادەیەکی کیمیایی ژاراوی بکات، قۆڵبەست کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە رۆژنامەی La Stampa، پۆلیسی ئیتالیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند گومان لێكراوێک کە ویستوویەتی هێرشی کیمیایی بکاتە سەر ئەو وڵاتە قۆڵبەست کردووە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی پۆلیسی ئیتالیا، ئەو گومان لێکراوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژێر چاوەدێریدا بووە و ئەوڕۆ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا دەستگیر کراوە.

ئەو تیرۆریستە داعشی‌یە ٣٨ ساڵ تەمەنیەتی و بە وتەی پۆلیسی ویستوویەتی سیستەمی ئاوی خواردنەوەی یەکێک لە شارەکانی ئەو وڵاتە بە مادەیەکی کیمیایی ژاراوی بکات.

News Code 23318

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =