دیپلۆماتێکی ئه‌مریکایی به‌رپرسی گوشار بۆ سه‌ر ئاژانسه‌ له‌ دژی ئێران

مێدیایه‌کی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ نوێنه‌ری ئه‌مریکا له‌ ئاژانسی وزه‌ی ناڤۆکی به‌رپرسه‌ له‌ گوشار خستنه‌ سه‌ر ئه‌م ئاژانسه‌ تاکوو پاگه‌نده‌کانی ئیسڕائیل له‌ دژی ئێران تاوتوێ بکرێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ماڵپه‌ڕی ئاکسیۆس ڕایگه‌یاند که‌ نوێنه‌ری ئه‌مریکا له‌ ئاژانسی وزه‌ی ناڤۆکی به‌رپرسه‌ له‌ گوشار خستنه‌ سه‌ر ئه‌م ئاژانسه‌ تاکوو پاگه‌نده‌کانی ئیسڕائیل له‌ دژی ئێران تاوتوێ بکرێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بڕیار وایه‌ که‌ جه‌کی واڵکات، نوێنه‌ر و باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ ئاژانسی وزه‌ی ناڤۆکی گوشاری خستووه‌ته‌ سه‌ر ئاژانس تاکوو پاگه‌نده‌کانی ڕژیمی زایۆنی که‌ ئێران سه‌رقاڵی کاری سه‌ربازی له‌ بنکه‌ ناڤۆکییه‌کانیه‌تی تاوتوێ بکات.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ئاژانس تاکوو ئێسته‌ ۱۳ جار ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئێران له‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ناسراو به‌ به‌رجام لای نه‌داوه‌ و چالاکییه‌کانی هه‌موو ئاشتیانه‌یه‌.

ئه‌م گوشارانه‌ دوای ئه‌وه‌ زۆر کراوه‌ که‌ حه‌فته‌ی پێشوو برایان هۆک به‌رپرسی کار و باری ئێران له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌ردانی ئیسڕائیلی کرد و به‌ڵێنی دا که‌ پاگه‌نده‌کانی نتانیاهۆ له‌ دژی ئێران به‌دوادا چوونی بۆ بکرێت.

شایانی باسه‌ که‌ بنیامین نتانیاهۆ له‌ مه‌کۆی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ژماره‌یه‌ک فایلی نمایش کرد که‌ پاگه‌نده‌ی سه‌باره‌ت به‌ چالاکی سه‌ربازی ناڤۆکی ئێران ده‌کرد به‌ڵام ئاژانسی وزه‌ی ناڤۆکی گوێی به‌م پاگه‌نده‌ بێ بنه‌مایانه‌ نتانیاهۆ تاکوو ئێسته‌ نه‌داوه‌.

News Code 23302

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =