دوایین زانیاری له‌ سه‌ر ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له‌ شاری که‌رکووک

شەوی ڕابردوو ئاگرێکی گەورە لە بازاڕێکی شاری کەرکوک کەوتەوە و دوای نۆ کاتژمێر تا ئێستاش کۆنترۆڵ نەکراوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئاگرەکە کاتژمێر ١١:٤٥ خولەکی شەو لەنزیک دوکانی لەنگەفرۆشەکان دەستیپێکرد و دواتر تەشەنەی سەند بۆ دوکانەکانی دیکەی بازاڕی قەیسەری گەورەی کەرکووک.

یەکێک لە دوکاندارەکان بە ئێن ئاڕ تی وت "سێ دوکانم هەبوون و هەرسێکیان بوون بە خەڵوز".

بەشێک لە دوکاندارەکان باس لەوەدەکەن، ئاگرەکە "دەستێکی لە پشت بووە" چونکە قتو خراوەتە بەردەم کامێرەکانی چاودێری لە بازاڕەکەدا.

هاوکات تا ئێستا هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە ئاشکرانەکراوە و هێزەکانى بەرگرى شارستانى کەرکوک لێکۆڵینەوەکانیان لەگەڵ پۆلیسدا دەستپێکردووە.

بەهۆی فراوانی ئاگرەکەی بازاڕی کەرکوک بەشێک لە دوکاندارەکان خۆیان خەریکی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

بازاڕى گەورەى کەرکوک لەتەنیشت قەڵاى شارەکە و نزیک بازاڕى ئاڵتوونچییەکانە و نزیکەی ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ دوکانی تێدایە، هاوکات شەوانە پاسەوانى هەیە و کەرەستەى ماڵانى تێدا دەفرۆشرێت.

News Code 23282

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =