دایكی داعش له‌ موسڵ ده‌ستگیر کرا

هەواڵگری عێراق ئاشكرای كرد كە یەكێک لە هێزەكانیان لە فیرقەی ۲۰ ، ژنە چەكدارێكی داعشیان دەستگیر كردووە كە بە "دایكی داعشەكان" ناسراوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، ده‌زگای هەواڵگری عێراق ئاشكرای كرد كە یەكێک لە هێزەكانیان لە فیرقەی ۲۰ ، ژنە چەكدارێكی داعشیان دەستگیر كردووە كە بە "دایكی داعشەكان" ناسراوە.

هەواڵگری عێراق راشیگەیاند: ئەو ژنە داعشە لەناو ئاوارەكان لە ناوچەیەكی موسڵ لە باكوور دەستگیر بووه‌، ئەوەش لە سەر بنەمای زانیارییە هەواڵگرییەكان.

ئەو ژنە بە "ئومه‌ كازم" ناوهێنراوە و بە شێوەیەكی نهێنی خواردنی بۆ چەكدارانی داعش ناردووە هەر بەو هۆیەشەوە ناونراوە "دایكی داعشەكان".

ناوی تەواوی ئەو ژنە چەكدارەی داعش بڵاو نەكراوەتەوە و بە پێی یاسای چواری تیرۆر دەستگیر كراوە و بڕیارە دادگایی بكرێت.

News Code 23281

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =