ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆتایی کۆنفڕانسی یه‌کگرتوویی ئیسلامی بڵاو کرایه‌وه‌

سی و دووه‌مین کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتوویی ئیسلامی له‌ تاران به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک کۆتایی به‌ کاره‌کانی خۆی هێنا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ۳۲مین کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتوویی ئیسلامی له‌ تاران به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک له‌ ژێر ناوی قودس، ته‌وه‌ری یه‌کگرتوویی ئیسلامی کۆتایی به‌ کاره‌کانی خۆی هێنا.

ئه‌م کۆنفڕانسه‌ به‌ به‌شداری زیاتر له‌ ۹۰۰ که‌سایه‌تی دینی و فیکری و سیاسی جیهانی ئیسلام به‌ڕێوه‌ چوو. 

به‌شدار بووانی کۆنفڕانسه‌که‌ توانیان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری باڵای ئێران دیدار بکه‌ن و سه‌رۆک کۆماری ئێرانیش له‌ ڕێوره‌سمی کردنه‌وه‌ی کۆنفڕانسه‌که‌ لێدوانی زۆر باشی سه‌باره‌ت به‌ یه‌کگرتوویی ئیسلامی دا.

ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م کۆنفڕاسه‌ له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ ژێره‌وه‌ هاتووه‌  بڵاو کرایه‌وه‌:

۱- به‌شدار بووان جه‌ختیان کرد له‌ ئامانجی فه‌له‌ستین و بابه‌تی دادپه‌روه‌ری له‌ ئۆممه‌تی ئیسلامی، واتا یه‌که‌م دوژمنی جیهانی ئیسلام ئیسڕائیله‌، که‌ ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌نجام بێت چون ئه‌م ڕژیمه‌ بۆ سه‌پاندنی ئه‌مریکا و شه‌ڕ ساز کردن له‌ ناوچه‌که‌ و ناسه‌قامگیر کردنی هه‌وڵ ده‌دات.

۲- ئاماده‌ بوانی کۆنفڕانسه‌که‌ جه‌ختیان کرد له‌ یه‌کگرتوویی مسوڵمانان چ له‌ کێشه‌ ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان، ده‌بێت بتوانن ناکۆکییه‌کان تێپه‌ڕێنن و هه‌موو کێشه‌کان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن، شه‌ڕی ناوخۆی مسوڵمان ده‌بێته‌ هۆی ده‌سه‌ڵاتی زیاتری دوژمنانی ئیسلام.

۳- مامۆستایانی ئاماده‌ بوو له‌م کۆنفڕانسه‌ دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ پیلانی ترامپ بۆ فه‌له‌ستین ڕاگه‌یاند و دژی هه‌رجۆره‌ سازشت کردنێت له‌ به‌رانبه‌ر ئیسڕائیل وه‌ستانه‌وه‌. هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌یتول موقه‌ده‌س به‌ تووندی ئیدانه‌ کرا.

۴- به‌شدار بوون داوایان له‌ وڵاتانی خۆیان کرد تاکوو پشتیوانی بکرێت له‌ فه‌له‌ستین له‌ به‌رانبه‌ر کۆتایی هێنان به‌ هێرش و گه‌ماڕۆکانی زایۆنییه‌کان. ئه‌وان هه‌روه‌ها دوای سه‌رکه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی به‌ره‌ی خۆڕاگری له‌ غه‌زی جه‌ختیان کرد له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌رچی زووتره‌ فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌بێت مافی چاره‌ی خۆنووسینیان بۆ جێ به‌ جێ بکرێت.

۵- به‌شدار بوان دژی ئاسایی کردنه‌وه‌ی هه‌ر ڤۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل وه‌ستانه‌وه‌ چون ئه‌م کاره‌ ڕه‌وا بوون ده‌به‌خشێت به‌ ئیسڕائیل.

۶- پشتیوانی کردن له‌ به‌ره‌ی خۆڕاگری ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕزگاری فه‌له‌ستینه‌ و ده‌بێت به‌م ڕێگایه‌ هه‌موو خاکی داگیرکراوی فه‌له‌ستین ئازاد بکرێت.

۷- به‌شدار بووان هه‌روه‌ها له‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو وڵاتانی دیکه‌ داوایان کرد تاکوو کۆتایی به‌ شه‌ڕ له‌ دژی بهێنرێت و خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ له‌ گه‌ماڕۆکانی عه‌ره‌بستان ڕزگاریان بێت.

۸- به‌شدار بووان جارێکی دیکه‌ جه‌ختیان کرد له‌ هۆشیار کردن و ئاگادار کردنی مسوڵمانان و درێژه‌ دان به‌ ڕێچکه‌ی ئیمام خومه‌ینی (ره‌)

۹- به‌شدار بووان سپاسی ڕێبه‌ر و ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی ئێرانیان کرد که‌ به‌رده‌وام له‌ سه‌ر بۆچوونی خۆیان وه‌ستاوه‌ن، به‌ تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ فه‌له‌ستین، هه‌روه‌ها ئه‌وان سه‌رکه‌وتنی ئێران له‌ به‌رانبه‌ر گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکایان به‌ گرنگ وه‌سف کرد که‌ ئه‌نجامی زۆر باشی بۆ جیهانی ئیسلام هه‌بووه‌.

۱۰- به‌شدار بووان هه‌روه‌ها سپاسی کۆمکاری جیهانی ته‌قریبی مه‌زاهبیان کرد که‌ کۆنفڕانسی ئه‌مساڵی به‌ دروشمی فه‌له‌ستین ده‌ست پێ کرد. ئه‌ویش وه‌ها کۆنفڕانسێک که‌ له‌ دۆخی ئێسته‌ی ناوچه‌که‌ بووه‌ته‌ هۆی دڵگرمی زیاتری خه‌ڵکی فه‌له‌ستین.

News Code 23277

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =