نەوتی عێراق با بۆ ئەمریکا بێت

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ساڵی ۲۰۱۷ دوو جار حەیدەر عه‌بادی چاوپێکه‌وتووه‌ و داوای لێ کردووە عێراق دەبێت تێچووە سەربازییەکانی ئەمریکا بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی ئاکسیۆن، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ساڵی ۲۰۱۷ دوو جار حەیدەر عبادی دیوە، داوای لێ کردووە عێراق تێچووە سەربازییەکانی ئەمریکا پڕ بکاتەوە.

یەکەم جار کە ترامپ چاوی بە عەبادی کەوت ئەم پێشنیارەی کردووە. ترامپ لە کۆتایی دیداری عەبادی لە ناکاو پرسیەتی: دەی ئێستە چی بە نەوتی عێراق بکەین.

ترامپ پێشتریش بە دەیان جار وتبووی کە عێراق دەبێت تێچووی سەربازی ئەمریکا بدات.

عەبادیش لە وڵامدا وتوویەتی: مەبەستان چییە چون هەر ئێستەش زۆربەی کۆمپانیا ئەمریکاییەکان کاری نەوت و گازی عێراق ئەنجام دەدەن.

ترامپ دواتر لەگەڵ مەک مەستر و جیمز ماتیس لەمبارەوە قسەی کرد بەڵام هەر دوو بەرپرسی دەوڵەتەکەی ڕایانگەیاندووە کە واشنتۆن ناتوانێت کاری وەها بکات و ئەم کارەش حەیای ئەمریکا لە جیهاندا دەبات.

News Code 23274

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =