ڕاگەیێندراوی دادستێنی ئەستەنبۆڵ سەبارەت بە ونبوونی ته‌رمی خاشقجی

دادستێنی گشتیی ئەستەنبۆڵ ڕاگەیێندراوێکی سەبارەت بە وردەکاریی نوێ لەبارەی شوێن‌بزربوونی تەرمی خاشقجی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، دادستێنی گشتیی ئەستەنبۆڵ رۆژی ڕابردوو (دووشەممە) ڕایگەیاند: وتووێژی ئەبوو حسێن لە گومان لێکراوانی  کوشتنی جەماڵ خاشقجی ڕەخنەگری سعوودی لە کۆنسولخانەی ئەو وڵاتە لە ئەستەنبۆڵ لە گەڵ هاووڵاتێکی سعوودی لە یالوڤا لە پەیوەندی لە گەڵ شوێن‌بزربوونی تەرمی ناوبراو لێکدەدەینەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی دادستێنی گشتیی ئەستەنبۆڵ کەسێک بە ناوی محەمەد ئەحمەد فەوزان هاووڵاتیی سعوودی یارمەتیی شاردنەوەی تەرمی خاشقجی داوە و ڕاشیگەیاند: یەکێک لە ئەندامانی تیمی تیرۆری خاشقجی بەر لە کوشتنی ئەو ڕەخنەگرە سعوودییە، لە لایەن محەمەد ئەحمەد فەوزان وەک خاوەنی یەکێک لە ناوەندە گومان لێکراوەکانی ناو ئەو دۆسیە بانگهێشت کراوە.

دادستێنی گشتیی ئەستەنبۆڵ ڕوونیشی کردەوە: دیداری یەکێک لە گومان لێکراوان لە گەڵ مەنسوور عوسمان ئەبوو حسێن لە پێناو لە ناوبردنی تەرمی خاشقجی لە ڤیلای شوێنی نیشتەجێ بوونی محەمەد ئەحمەد فەوزان ئەنجام دراوە و ناوبراو لە کاتی پشکنینی ڤیلاکەی لە لایەن گرووپگەلی ئەمنییەوە بە حوکمی دادگە، لەوێ نیشتەجێ بووە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە دادستێنی تورکیا پێشتر ئاشکرای کردووە کە مونسوور عوسمان ئەبوو حسێن رۆژی بەر لە کوشتنی خاشقجی پەیوەندی بە محەمەد ئەحمەد فەوزان گرتووە.

شایانی باسە، جەماڵ خاشقجی رۆژی ٢ی نوامبێری ٢٠١٨ بە پیلانی پێشترەوە لە کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ کوژراوە و تەرمەکەی پارچە پارچە کراوە.

News Code 23271

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =