بەشێکی نوێ لە مێشکی مرۆڤدا دۆزرایەوە

یەکێک لە لێکۆڵەران بەشێکی نوێ لە مێشکی دۆزیوەتەوە کە هێشتا کارایی بە تواوەتی ڕوون نییە بەڵام ئەگەری هەیە لە دەرمانی نەخۆشییە دەمارییەکان و پارکینسۆن دەوری هەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، پڕۆفسۆر جۆرج پاکسیۆنس ناوچەیەکی نوێ لە مێشکی مرۆڤی دۆزیوەتەوە.

پاکسینۆس یەکێک لە کارتۆگرافرەکانی بەناوبانگی مێشکە کە ئەتڵەسە مێشکییەکانی یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی بۆ دەمارناسان لە سەرتانسەری جیهان دێتە ئەژمار.

ناوبراو ئێستا لە ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی زانستە دەمارییەکانی ئۆسترالیا چالاکی دەکات و لێکۆڵینەوەکانی لە سەر ناوچەیەک لە مێشک بڵاو بووەتەوە. ئەو ناوچە تازە دۆزراوە Endorestiform Nucleusناویەتی.

ئەو بەشە کاراییەکەی نادیارە و نزیک خاڵی پێوەندی مێشک و مۆخ(نوخاع)ە. لە ئەو ناوچە زانیاری هەستی و جووڵەیی تێکەڵ دەبن تا باڵانسی لەش باشتر ببێتەوە.

هەر بۆیە پاکسیونس ڕوانگەیەکی پێشکەش کردووە کە بە پێی ئەوە، ناوچە نوێیەکە لە باشتر بوونی جووڵەکان یارمەتیدەر دەبێت و هەروەها یارمەتیدەری دەرمانی نەخۆشییەکانی پێوەندیدار بە ماتۆری دەمارەکان و پارکینسۆن دەبێت.

News Code 23260

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =