ئاسایشی ئەورووپا گرەوی یارییە ژێئۆپۆلیتییەکانی واشنتۆنە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە بورکراتەکانی یەکێتی ئەورووپا بە هۆی نەزانییەوە ئیزنی چالاکی سەربازی مەترسیدار دەدەنە ئەمریکا لە سنوورەکانی ڕووسیا؛ کارێک کە ئاسایشت ئەورووپا دەخاتە مەترسییەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشا تودەی، سێرگەی لاورۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاشکرای کرد کە نەزانی بوروکراتەکانی یەکێتی ئەورووپا ئیزنی چالاکی مەترسیداری داوەتە ئەمریکا لە نزیک سنوورەکانی ڕووسیا کە ئەو کارە بەش بە حاڵی خۆی، ئاسایشی گشتی ئەورووپا دەخاتە مەترسییەوە.

لاڤرۆف کە ڕۆژی شەممە لە دیداری خۆی لە وڵاتی پورتغاڵ، لە گفتوگۆ لە گەڵ ڕۆژنامەی خۆجەیی "پابلیۆکۆ" وتی قەیرانی ئۆکراین کە بۆ پاساوی گەمارۆکان دژی ڕووسیا بەکار دەچێت، "هەم ئاکامی یارییە ژێئۆپۆلیتیکییەکانە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە هەندێ لە وڵاتەکان بەڕێوەی دەبەن و هەم ئاکامی نەزانی و بێ ئاگایی بوروکراتەکانی ئەورووپایە.

ئەو دیپلۆماتە پایە بەرزەی ڕووسیا لە درێژەدا زیادی کرد کە رێبەری یەکیتی ئەورووپا بە نووقاندنی چاوی خۆی بە ڕووی کوودەتا چەکدارییەکە لە کیێف، نە تەنیا بنەماکانی خۆی کردە قوربانی؛ بەڵکوو پەیڕەویی لە ڕێبەرایەتی واشنتۆن کرد و چووە ڕیزی گەمارۆکانی دژ بە ڕووسیاوە.

شیاوی باسە کە لە فێڤریەی ٢٠١٤، ڤیکتۆر یانوکوویچ سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئۆکراین، دوابەدوای شۆڕشی توندئاژۆوانە دەستی لە دەسەڵات کێشا. چەند مانگ پاش ئەوە، دەوڵەتی نوێ لە کیێف ئۆپراسیۆنێکی لە ژێر ناوی ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و دوابەدوای خۆبواردنی خەڵک لە قبووڵ کردنی ئاکامی ئەو کوودەتا بەڕێوە برد.

تێکهەڵچوون لە دنباس کە تا ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار کەس قوربانیی بە دواوە بووە، هەروا درێژەی هەیە. لە بەرانبەردا وادیارە کە بەرپرسانی ئۆکراین نایانەوێت پێبەندی ڕێککەوتنێکی ئاشتی بن کە لە گەڵ دوو کۆماریی دونتسک و لوگناسک بەستو ویانە.

لاڤرۆف لە درێژەدا وێڕای دەربڕینی سەرسووڕمانی خۆی وتی: " ئێستا ئێمە چیمان هەیە؟ گفتوگۆی نێوان ڕووسیا و یەکێتی ئەورووپا بەتواوەتی خەساری دیوە. بەرهەم هێنەرانی ئەورووپی(بەهۆی گەمارۆکان و کاردانەوەی بەرانبەری مسکۆ) ملیارها دۆلار زیانیان پێگەیشتووە. و ئەمە تێکهەڵچوونێکی نوێ لە ئەورووپایە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: بەڵام ئەمریکییەکان کە بەرپرسی سەرەکی و ڕاستەوخۆی ئەم دۆخەن لە ئەورووپا، یچ خەسارێکیان پێ ناگات.

لاڤرۆف بە ئاماژە بە بەهێز بوونەوە و پەرە سەندنی هێزەکانی ناتۆ لە ماوەی ساڵانی دواییدا لە ڕۆژهەڵتی ئەورووپا وتی: جگە لە ئەوە، ئەوان لە ئەو دۆخە بۆ دەستپێکی چالاکی سەربازی مەترسیدار لە نزیکی سنوورەکانی ڕووسیا و لە ڕێگای ڕێکخستنی چەکی سەربازی نوێ لە دراوسێی ئێمەوە کەڵک وەردەگرن؛ جێگایەک کە ئێمە هیوادار بووین هیچ جۆرە ئەگەرێک بۆ ڕێکخستنی شەڕێکی ساردی دیکە تێیدا نەبێت.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها وتی: ئاسایشی ئەورووپا و نەتەوەکانی بوونەتە گرەوی دەستی سیاسەتە ماڵوێرانکەرەکانی ئەو دیوی ئاتلانتیک.

News Code 23242

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =