بن سەلمان لە ترسی کودەتا گاردی شانشینی خستە حاڵەتی ئامادە باشی

کەسایەتییەکی سعوودی ڕایگەیاند کە جێگری شا سەلمان لە ترسی کودەتا، هێزەکانی گاردی شانشینی لە ڕیاز کۆ کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، موجتەهد، کەسایەتی عەرەبستانی لە ئەکاونتی تویتری خۆی باسی ڕێکارە ئەمنییە نوێکان لە ڕیازی کرد.

ئەو ڕایگەیاند: بن سەلمان لە ترسی ڕوودانی کودەتا، گاردی شانشینی لە شەرققیە و غەربییە بەرەو ڕیاز ڕەوانە کردووە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە بڕێک سەرچاوە پێشتریش ئاماژەیان دابوو کە گاردی شانشینی سعوودییە لە ڕۆژهەڵات عەرەبستان و ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە بۆ بەرگری کردن لە مەلەک سەلمان چوونەتە ڕیازی پایتەخت.

News Code 23240

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =