ڕووسیا لە داعش مەترسیدارترە

سەرۆکی ئەرکانی گشتی سوپای بریتانیا پاگەندەی کرد لە چاو گرووپە تیرۆریتییەکانی داعش و قاعیدە، ڕووسیا زۆر جیدی ترە کە ئەبێ لەبەرچاو بگیردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مارک کارلتون ئێسمیت سەرۆکی ئەرکانی گشتی سوپای بریتانیا، لە گفتوگۆ لە گەڵ تلگراف پاگەندەی کرد: ڕووسیا لە چاو گرووپە تەندڕەوەکان وەکوو داعش و قاعیدە، هەڕەشەیەکی زۆر گەورەتر دژی ئاسایشی نەتەوەیی بریتانیایە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ڕووسیا هەوڵێکی سیستماتیکی بۆ کەڵک وەرگرتن لە خاڵی لاوازی ڕۆژاوا بە تایبەتی لە بڕێک بواری نا سونەتی وەکوو ئامێری سایبری، گەردوونی و ژێردەریایی دەست پێکردووە.

کالتون ئێسمیت درێژەی دا: ناتوانین هەڕەشەی ڕووسیا لە بەرچاو نەگرین یان خود وەڵامی نەدەینەوە.

ناوبراو پاگەندەی کرد: گرنگترین وەڵامی سەربازی دژی ڕووسیا، بەردەوام بوونی تواناییەکان و پتەو بوون لە چوارچێوەی ناتۆیە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕووسیا هەر جۆرە هەوڵێک بۆ دەست درێژی بۆ سەر وڵاتانی ناتۆی ڕەت کردووەتەوە و لە پەرە سەندنی ناتۆ بۆ ناو سنوورەکانی ڕووسیا ڕەخنە دەگرێت

News Code 23225

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =