سەفەری ناوچەیی بەرهەم ساڵح کۆتایی نەهاتووە

نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق بە درکردنی بەیانییەیەک ڕایگەیاند کە سەفەری ناوچەیی بەرهەم ساڵح هێشتا کۆتایی نەهاتووە و ناوبراو سەفەری دوو وڵاتی تر دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، نووسینگەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بەیانییەیەکی سەبارەت بە سەفەر ناوچەییەکانی ناوبراو دەرکرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو نووسینگە ڕایگەیاند کە سەفەری ناوچەیی بەرهەم ساڵح هێشتا کۆتایی نەهاتووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق، بڕیارە ساڵح لە درێژەی سەفەرە ناوچەییەکانی خۆی بچێتە دوو وڵاتی دیکەش کە ناوەکانیان دوایی ڕادەگەیێندرێن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەهەم ساڵح لە خولی یەکەمی سەفەرە ناوچەییەکانی خۆی بۆ وڵاتەکانی ئیمارات، کوەیت، ئۆردۆن، عەرەبستان و ئێران سەفەری کرد.

News Code 23224

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =