کوژرانی ۱۴ چه‌کداری داعش لە موسڵ

لە ئاکامی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا، ١٤ چەکداری داعش لە باکوری رۆژئاوای شاری موسڵ کوژران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەحیا رەسول وتەبێژی ناوەندی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق، راگەیەنراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و تێدا ئاماژەی بەوەکرد، فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر پێگەکانی داعش لە چیاکانی عەتشانەی باکوری رۆژئاوای موسڵ ئەنجامداوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خرایەڕوو کە ١٤ چەکداری داعش کوژراون و ئاماژە بەوەش کراوە، ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتیوانییان لە کار و چالاکییەکانی کێوماڵکردنی ناوچەکە لەلایەن ھێزە عێراقییەکان کردووە.

شاری موسڵ لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤دا لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵکرا، هەرچەندە لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧دا لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کۆنترۆڵکرایەوە، بەڵام تا ئێستاش داعش لەو شارەدا بوونی هەیە و سوپای عێراق ناوبەناو ئۆپراسیۆن ئەنجامدەدات و کوژرانی چەکدارانی داعش ڕادەگەیەنێت.

News Code 23220

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =