ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت خه‌ڵکی جیهان و ناوچه‌که‌ کۆیله‌ی ئه‌و بن

سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا له‌ خه‌ڵکی جیهان و ناوچه‌که‌ کۆیله‌یی ده‌وێت، ئه‌وان ده‌ڵێن که‌ هه‌موو جیهان ده‌بێت ئه‌مریکایی بیر بکاته‌وه‌ و ڕێز له‌ ئه‌مریکا بگرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌ ۳۲مین کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتوویی ئیسلامی دوای پیرۆزبایی کردنی جه‌ژنی له‌ دایک بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) و ئیمام سادق (د.خ)، وتی: زۆر خۆشحاڵم که‌ به‌ هۆی له‌ دایک بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئیمامی سادق ئێمه‌ جارێکی دیکه‌ وه‌ها پێکه‌وه‌ بۆ یه‌کگرتوویی جیهانی ئیسلام کۆبووینه‌ته‌وه‌. پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ته‌نیا بۆ مسوڵمانان نه‌بوو به‌ڵکوو په‌یامی پێکه‌وه‌ ژیانی بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان هاورد و دینی ئیسلام دینی ڕێز گرتن له‌ هه‌موو که‌رامه‌ته‌ مرۆڤییه‌کانه‌.

ڕۆحانی وتی: ئه‌مڕۆ شانازی هه‌موو مسوڵمانانه‌ که‌ بتوانین درێژه‌ به‌ ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بده‌ین. فه‌له‌ستین و لیبیا و ئه‌فغانستان و پاکستان و عێراق له‌ دۆخێکی ئه‌سته‌م دان ئێمه‌ ده‌بێت ئازادی بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان به‌ ڕه‌وا بزانین تاکوو خۆمان به‌ درێژه‌ده‌ری ڕێگه‌ی محه‌مه‌دی مسته‌فا بزانین. هه‌موو شه‌ڕی ئێمه‌ له‌مڕۆدا له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا و ئه‌مریکا له‌ سه‌ر یه‌ک شته‌، ئه‌وان ده‌ڵێن ئازادی بۆ ڕۆژئاوا و مه‌ینه‌تی و کۆیله‌ بوون بۆ که‌سانی دیکه‌. ئێمه‌ له‌ دوای ئازادی هه‌موو جیهانین.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ ئه‌مریکا له‌م ناوچه‌یه‌ ده‌یه‌وێت کۆیله‌ بوونه‌. ئه‌وان ده‌ڵێن که‌ هه‌موو جیهان ده‌بێت ئه‌مریکایی بیر بکاته‌وه‌ و ڕێز له‌ بڕوای ئه‌مریکا بگرێت، ئێمه‌ ده‌ڵێین مرۆڤه‌کان ئازادن و ده‌بێت به‌و جۆره‌ بیر ده‌که‌نه‌وه‌ پێیان خۆشه‌. ده‌بێت ڕێز له‌ بیر و بڕوای یه‌کتر بگرین که‌ ئه‌م شتانه‌ ئێمه‌ به‌ جیهانێکی باش ده‌گه‌یه‌نێت.

ڕۆحانی جه‌ختی کرد: ناکۆکی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا ناکۆکییه‌که‌ له‌ کۆنه‌وه‌ بوونی هه‌بووه‌. به‌ر جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌میش ده‌بینین. ئه‌وان ده‌ڵێن گه‌وره‌یی به‌ پێی ده‌سه‌لاته‌ و ئێمه‌ ده‌ڵێین به‌ پێی داد و یه‌کسانی و ڕیزگرتن له‌ یه‌کتره‌. ئه‌مه‌ش ناکۆکی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکایه‌. ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا ده‌ڵێن که‌ ده‌بێت به‌رژوه‌ندیان یه‌که‌مایه‌تی بێت، بانگهێشتی جیهانیش ده‌که‌ن که‌ ڕێگه‌که‌ی ئه‌وان بگرنه‌ به‌ر ئێمه‌ ده‌ڵێین که‌ ڕێگه‌ی مرۆڤ له‌ لایه‌ن خودا و پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ دیاری کراوه‌.

سه‌رۆک کۆماری ئێران وتیشی: ئێمه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که‌ زۆرداران ناتوانن له‌ مێژوودا بمێننه‌وه‌، ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌ر که‌س چه‌کی پێشکه‌وتووی هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش مافی ڤیتۆ کردنی هه‌یه‌. نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان دوای شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م به‌ پێی ده‌سه‌ڵات دابه‌ش کراوه‌، هه‌ر که‌س زۆری زیاتر بێت ده‌نگی زیاتریشی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی هه‌یه‌ مافی ڤیتۆ کردنیشی هه‌یه‌.

ڕۆحانی زیادی کرد: ئه‌و ۵ وڵاته‌ی چه‌کی ناڤۆکیان بوو، بوونه‌ خاوه‌ندی ڤیتۆ کردن. ئه‌مه‌ هیچ هۆکارێکی دیکه‌ی نه‌بوو. له‌م سیستمه‌ هه‌ر که‌س چه‌کی کوشتاری به‌هێزتری به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو، بووه‌ خاوه‌ن مافی ڤیتۆ کردن. یه‌کێک له‌ ئاسه‌واره خراپه‌کانی دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌م دروست کردنی شێرپه‌نجه‌ی ڕژیمی زایۆنی له‌ ناوچه‌که‌ی ئێمه‌ بوو. ڕۆژئاوا بڕوای به‌ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ نه‌بوو هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه‌ی ساز کرد.

News Code 23217

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =