ده‌بێ کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و شەراکەتی ڕاستەقینە بکرێت

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی لە شاری نەجەف لەگەڵ سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر کۆبووەوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ماڵپەڕی فەرمی مەسعود بارزانی بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا سەرکردەی ڕەوتی سەدر خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی مەسعود بارزانی ڕاگەیاندووە و بە سەردانێکی گرنگ و مێژوویی وەسفی کردووە.

هه‌روه‌ها سه‌در ڕاشیگەیاندووە کە سەردانەکەی بارزانی بووەتە مایەی خۆشحاڵیی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق و بە سەرەتایەکی گرنگ و ئاراستەیەکی نوێ و ئەرێنی بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ھەڵەکان و بونیاتنانی حکوومەتی نوێی دەزانن.

لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا ئەوەیان دووپات کردەووەتەوە کە دەرفەتێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا ھاتووەتە ئاراوە و پێویستە کار لەسەر بیناکردنی متمانە و چارەسەرکردنی کێشەکان و شەراکەتی ڕاستەقینە بکرێت. جەختیشیان لە بەردەوامیی پەیوەندییەکان و قووڵترکردنەوەی متمانە و پاڵپشتیکردنی حکوومەتی تازەی عێراقی کردەوە.

سەردانەکەی بارزانی بۆ نەجەف لەکاتێکدایە کە رۆژی پێنجشەممە، بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران و  محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و چەندین سەرکردەی دیکەی عێراقی کۆبووەوە.

هاوکات دوێنێ هه‌ینی پیش رۆیشتنی بۆ نەجەف، لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردی دیەکی عێراقی لە نێویاندا عەممار حەکیم ، سەرۆکی رەوتی حیکمە و، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کۆبووەوە.

News Code 23213

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =