ئەمریکا گەورەترین پێشێلکاری قەدەغەی کۆنواسیۆنی چەکی کیمیاییه‌

ئێران لە میانەی ڕاگەیەندراوێکدا لە کۆنفڕانسی قەدەغەی چەکی کیمیایی ئاماژەی دا کە ئەمریکا تەنیا ئەندامی کۆنوانسیۆنەکەیە کە هێشتا هوماری چەکە کیمیاییەکانی لەناو نەبردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وڵامی ئێران بۆ پاگەندەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران لە کۆنفڕانسی قەدەغەی چەکی کیمیایی خوێندرایەوە.

لەم ڕاگەیەندراوە کە لە لایەن ڕەزا نەجەفی، بەرپرسی ئاشتی و ئەمنیەتی جیهانی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانه‌وه‌ خوێندرایەوە، ڕاگه‌یێندراوه‌: ئێمە لە تۆمەتەکانی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا نەپەشۆکاوین و زۆر بە جدی ئەم تۆمەتانە ڕەت دەکەینەوە.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژه‌ دراوه‌: ئەمریکا وەک هاوپەیمانی سەدام چاوی بە سەر جەنایەتی کیمیایی ئەم ڕژیمە داخست بوو، تەنانەت مادەی کیمیایی بۆ سەدام دەنارد کە بووە هۆی شەهید بوونی دەیان هەزار کەسی ئاسایی و سڤیل.

لە بەشێکی دیکەدا هاتووە: تیرۆریستەکان لە سووریا بێ یارمەتی بیانی نەیان دەتوانی چەکی کیمیایی بەکار بێنن و ئەمەش وەک سەردەمی سەدام وایە، کەواتە نابێت لە بیری بکەین کە ئەمریکا تەنیا ئەندامی کۆنوانسیۆنەکەیە کە هێشتا هەنبانەی چەکە کیمیاییەکیانی لەناو نەبردووە.

لە درێژەدا ئێران جەختی کردووە: ئەمریکا دەبێت هەرچی زووترە بەم هۆیەوە پڕۆتۆکۆلی ژێنڤ وەربگرێتەوە و هەرگیز لە چەکی کیمیایی سوود نەبات و ئەو چەکە کیمیاییانەش ماویەتی لەناویان ببات. ڕژیمی زایۆنیش کەژهاوپەیمانی ئەمریکایە پەرەی بە چەکی کیمیایی داوە کە یەکێکی دیکە لە پێشێلکارییەکانی ئەمریکایە. ئەمریکا وڵاتێکە کە بە پێچەوانەی وڵاتانی دیکەدانی پێدا نەناوە کە لە ڤیتنام چەکی کیمیایی بەکار هێناوە.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە دراوە: ئەمریکا لە دڕۆ وتن سەبارەت بەبوونی چەکی کیمیایی مێژووی خراپی هەیە. ئەمریکا بەم درۆیە هێرشی کردە سەر ڕژیمی سەدام. دوای گرتنی عێراق، سوپای ئەمریکا سەدامی لە کونێکدا دۆزییەوە بەڵام هیچ چەکێکی کیمیایی دەست نەکەوت. ئەمە لە حاڵێک دایە کە لە کاتی هێرش بۆ سەر عێراق ئەمریکا لە بۆمبی دەمار سوودی برد و بووە هۆی کوژرانی هەزاران کەسی سڤیل لەم وڵاتە.

لە کۆتایدا هاتووە کە جیهان هێشتا درۆ مێژووییەکەی ئەمریکا سەبارەت بە عێراقی لە بیرنەکردووە.

News Code 23212

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =