تۆمەت لە دژی ئێران بە مەبەستی شاردنەوەی یاساشکێنییەکانی واشنتۆنە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تۆمەتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێرانی ڕەت کردەوە و جەختی کرد کە ئەم پاگەندانە تەنیا بە هۆی دژایەتی کردنی خەڵکی ئێران و شێواندنی ڕای جیهانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە تۆمەتی ئەمریکا کە ئێران کۆنوانسیۆنی قەدەغەی چەکی کیمیایی شکاندووە، وتی: لێژنەی ئەمریکا لە بەشی قەدەغەی چەکی کیمیایی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک هەمیشە تۆمەتی بە ئێران بەخشیوەتەوە کە هەموویان ناڕاستن.

قاسمی زیادی کرد: بە پێی یاساکانی کۆنفڕانسی قەدەغەی چەکی کیمیایی و دوای کۆتایی هاتن بە کۆبوونەوەکان ئێران وڵامی پێویست بەم تۆمەت و پاگەدانە دەداتەوە.

وەتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها وتی: ئەوەی ڕوونە ئەمەیە کە ئەمریکا وەک تەیا وڵاتێک کە ئەندامی ڕێکخراوەیە، هەنبانەی چەکی کیمیایی هەیە کە تاکوو ئێستە بە پێی یاساکان ئامادە نەبووە ئەم چەکە کیمیایانە لەناو ببات. بەڵکو هاوکات لە هەنبانەی چەکی کیمیایی زایۆنییەکانیش پشتیواۆی دەکات. ئەمریکا ئەم تۆمەتانە تەنیا بەم هۆیە دەبەخشێتەوە چون دوژمنی خەڵکی ئێرانە و لە دوای ئەوەیە ڕای کۆمەڵگای جیهانی بەلاڕێدا ببات و بەردەوام بێت لە پشتیوانی چەکە کیمیاییەکانی زایۆنییەکان و گرووپە تیرۆریستییەکانە.

News Code 23208

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =