ئەمریکا لە باکووری سووریا بنکەی چاوەدێری نوێ دەکاتەوە

وەزیری بەرگری ئەمریکا پاگەندەی کرد بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە نێوان تورکیا و کوردی سووریا کە لە لایەن واشنتۆنەوە پاڵپشتی دەکرێن، لە باکووری سووریا بنکەی چاوەدێری نوێ دەکەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فڕانس پرێس، جەیمز ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا لە بڕیاری ئەو وڵاتە بۆ دانانی

پۆستی چاوەدێری نوێ لە باکووری سووریا و لە نێوان سنوورەکانی تورکیا هەواڵی دا.

ناوبراو پاگەندەی کرد ئامانج لە ئەو کارە کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و هاوپەیمانە کوردەکەی واشنتۆنە.

ماتیس لە تورکیا وەکوو شەریکێکی باش لە ناتۆ ناوی برد و وتی ئەمریکا لە هیچ کام لە دڵەوەرێزییەکانی تورکیا چاوپۆشی ناکات.

ماتیس هەروەها پاگەندەی کرد بە کردنەوەی ئەو ناوەندە چاوەدێریی، ئەمریکا توانایی ئەوەی دەبێت کە لە کاتی مەترسیدا، هۆشداریی پێویست دەداتە تورکیا.

News Code 23206

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =