ئامانجمان ڕاست کردنەوەی هەڵەکانی ڕابردووە

سەرۆکی پارتی لە بەغدا ڕایگەیاند: "ئامانجمان گەڕانە بە شوێن باشترین ڕێگەچارەدا بۆ بەهێزکردنی متمانە و دامەزراندنی پەیوەندی پتەو و ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵانەیە کە رابردوو ڕوویانداوە".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود بارزانی دوێنی سەردانی بەغدای کرد ولەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی عێراق دیداری کرد.

لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای کرد و باسیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی کردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوری مالیکی کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، لە دیدارەکەیدا لەگەل بارزانیدا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانیان لە عێراقدا تاوتوێکردووە و بیروڕایان ئاڵوگۆڕکردووە دەربارەی داهاتووی پرۆسەی سیاسی لەسایەی گەشەسەندنەکانی ئەم قۆناغەدا.

هەردوولا جەختیانکردووەتەوە لە یەکخستنی هەوڵی نێوان هێزە نیشتمانییەکان بۆ تێپەڕاندنی ڕێگرییەکان و کارکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ناوەند و هەرێم بەگوێرەی دەستوری عێراق.

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ پشتیوانی لە هەلێکی نوێ کە لە عێراقدا بۆیان هاتووەتە ئاراوە و دامەزراندنی پەیوەندی پتەو و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان کە لە ڕابردوودا ڕوویانداوە.

لەپاش ڕیفراندۆمى سەربەخۆیی ٢٥ی ئەیلولى ٢٠١٧ مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان سەردانی پایتەختی عێراقی کرد.

بەپێى ڕاگەیەندراوە فەرمییەکانى پارتى و تەوەرى سەرەکى سەردانەکە باشکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا بووە.

ئەمە لە حاڵیکدایە کە ئێن ئارتی لەمبارەوە نووسیویەتی: " ئەو شاندەى کە یاوەریی بارزانى دەکەن و شيوازی دیدار و کۆبوونەوەکان مۆرک و تام و بۆنى حیزبییان بەسەردا زاڵ بووە و لە ڕاگەیەندراوی سەرۆک وەزیرانیشدا هەر بە سەرۆکی حیزب ناوی براوە."

 مەسعوود بارزانی ڕۆژی پێنجشەممە (٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨) لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هادی عامری لە بەغدا ڕایگەیاند، ئامادەیە پشتیوانی لەو هەلە نوێیە بکات کە لە عێراقدا بواریان پێ دراوە.

بارزانی وتی: "سەردانەکەم بۆ بەغدا ناردنی پەیامێکە بۆ ناوخۆ و دەرەوە و ئێمە ئامادەین پشتیوانی لەو هەلە نوێیە بکەین کە بواری پێدراوە بۆمان لە عێراقدا".

لە بەشێکی تری وتەکانیدا بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، "پشتیوانی لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران دەکەم و ئامانجمان گەڕانە بە شوێن باشترین ڕێگەچارەدا بۆ بەهێزکردنی متمانە و دامەزراندنی پەیوەندی پتەو و ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵانەیە کە رابردوو ڕوویانداوە".  

لە بەشێکی تری وتەکانیدا  وتی "هەموو ڕێگری و بەربەستەکان تێدەپەڕێنین و پەیوەندیش بنیات دەنێین بۆ خزمەتکردن بە ڕۆڵەکانی عێراق".

مەسعود بارزانی هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەربڕی.

مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەردانەکەی بۆ بەغدا بە مەبەستی پیرۆزباییکردن بووە لە عادل عەبدولمەھدی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ئاماژەی بەوەش کرد، پەیوەندییەکی دێرینیان لەگەڵ عەبدولمەھدی ھەیە و پێکەوە چەندین ئاستەنگیان تێپەڕاندوە.

مەسعود بارزانی وتیشی: لە داھاتودا ھاوکاری زیاتری عادل عەبدولمەھدی دەکەن بۆ ئەوەی تەواوی کێشەکان چارەسەر بکەن و پەیوەندییەکانیان بەرەوە پێش ببەن.

لای خۆشیەوە، عادل عەبدولمەھدی رایگەیاند، خۆشحاڵن بە پێشوازی کردن لە مەسعود بارزانی کە ئەندازیاری بونیاتناوەی عێراقە.

بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان، پێدەچێت ھەر لەو سەردانەیدا مەسعوود بارزانی سەردانی نەجەف بکات و لەگەڵ موقتەدا سەدریش کۆببێتەوە.

News Code 23203

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =