ترامپ ده‌یه‌وێت ڕاستییه‌کانی کوشتنی خاشقجی بشارێته‌وه‌

جێگری پارتی داد و گه‌شه‌ ئاماژه‌ی به‌ گاڵته‌جاڕ بوونی قسه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌باره‌ی کوژرانی خاشقجی کرد و وتی: ترامپ ده‌یه‌وێت ڕاستییه‌کانی کوشتنی خاشقجی بشارێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ یو ئێس ئه‌ی توده‌ی، نه‌عمان کورتولومۆش، جێگری پارتی داد و گه‌شه‌ ڕایگه‌یاند که‌ قسه‌کانی ترامپ سه‌باره‌ت به‌ بێ تاوان بوونی محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌ کوشتنی جه‌ماڵ خاشقجی گاڵته‌جاڕییه‌ و مایه‌ی پێکه‌نینه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئامانجی ترامپ ڕاگرتنی په‌یوه‌ندییه‌کانی عه‌ره‌بستان له‌گه‌ڵ واشنتۆنه‌. سیا ته‌نانه‌ت له‌ ڕه‌نگی پشیله‌که‌ی نێو باغچه‌ی باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له‌ تورکیا ئاگاداره‌، چۆن نازانێت کێ فه‌رمانی کوشتنی خاشقجی داوه‌.

کورتولومۆش وتی: ئه‌م جۆره‌ له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ جیهان و داهاتوو قابیلی قبوڵ کردن نییه‌. 

شایانی باسه‌ که‌ جه‌ماڵ خاشقجی ۲ی ئۆکتۆبه‌ر له‌ تورکیا سه‌ردانی باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستانی کرد و هه‌مان ڕۆژ له‌م باڵوێزخانه‌یه‌دا کوژرا و تاکوو ئێسته‌ ته‌رمه‌که‌ی بێ سه‌ر و شوێنه‌.

News Code 23194

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =