وەزیری ناوخۆی ئێران گەیشتە کوردستان

عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆی ئێران چەند خولەک پێش بە مەبەستی سەردانی چەند گەڵاڵەی ئاوەدانی گەیشتە کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری ناوخۆ لە ئەو سەفەرە یەک ڕۆژەدا میوانی خەڵکی کوردستان دەبێت و لێکدانەوە و پێوشێنگیری پەسەندکراوەکانی ئەنجومەنی گەشەی پارێزگای کوردستان لە گرنگترین بەرنامەکانی وەزیری ناوخۆ و لیژنەی هاوڕێی لە ئەو سەفەرەیە.

هەروەها وەزیری ناوخۆ سەردانی گەڵاڵەی بەربڵاو کردنەوەی گەردەنەی سەڵواتاوا، یاریگەی شەش هەزار کەسی ٢٢ی گوڵان و گەڵاڵەی بووژانەوەی ناوچەی جودای شاری نایسەر لە شاری سنە دەکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بەشداری لە ئەنجومەنی گەشەی پارێزگای کوردستان و بەشداری لە جێژنی لەدایک بوونی پێغەمبەر(س خ) لە بەرنامەکانی تری وەزیری ناوخۆ لە ئەو سەفەرەیە.

بە پێی بەرنامە پێش بینی کراوەکان وەزیری ناوخۆ پاش بەڕێوە چوونی رێوڕەسمی پێشوازی لە فڕۆکەخانەی شوهەدای سنە، سەردانی گەڵاڵە ئاوەدانییەکان دەکات و پاش بەشداری لە کۆبوونەوە دیاری کراوەکان کاتژمێر ٢١یش سنە بەجێ دێڵێت.

News Code 23190

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =