کۆلێکسیۆنێک لە فرۆکەی بێ فرۆکەوانمان هەیە/ ٧٥ ئۆپراسیۆنی تیرۆریستیمان پووچەڵ کردەوە

فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران بە ئاماژە بە بوونی گەورەترین کۆلێکسیۆنی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی بە تاڵان گیراوەی ئەمریکی و زایۆنی لە وڵاتدا، وتی: لە ئاستی جیهانیدا پلەی ٤ و ٥ی تەکنۆلۆژیای فرۆکەی بێ فرۆکەوانمان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حاجی زادە فەرماندەی هەوافەزای سوپا لە پرۆگرامی سورەیا لە کەناڵی یەکی تەلەڤیزیۆنی نیشتمانی ئێران ڕاگەیاند: ئێمە لە بواری مووشەکی هەنگاوی بەرزمان هەڵگرتووە و بەردەوام پێداگریی رێبەری باڵا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وردبینیی مووشەکەکانمان لە گوێ گرتووە و ئێستا گەیشتووینەتە قۆناغێک کە ئامانجێکی تایبەت بە فرۆکە لە مەودای ٥٨٩ مەتری بە مووشەک دەپێکین.

ناوبراو بە ئاماژە بە پێداگریی رێبەری باڵا سەبارەت بە پارێزراوەبوونی خەڵکی سڤیل لە هێرشی مووشەکی، وتیشی: بەو هۆیە دوو لە مووشەکەکان بە سیستەمی خۆکوژی دەوڵەمەندن کە لە ئۆپەراسیۆنە دواییەکاندا بە هۆی کێشەی تەکنیکی خۆکوژیان کرد.

سەدار حاجی زادە سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا بنکەی سەربازیی زۆری بە هاوێری ئێمەدا هەیە و ئێمە ئەوڕۆ باش دەزانین کە ئەمریکییەکان لە فڵانە بنکەدا چ جیهازاتێکی پێیە و ئەگەڕ ببزوێ بە مووشەکی خاڵ‌پێکەوە بە سەریانەوەین و کۆپاپۆڕە فرۆکەهەڵگرەکانیان وەک ئامانجی دیاری‌کراوی ئێمەن. هەر بۆیە ئەمریکا باس لە شەڕ لە دژی ئێمە ناکات و باش دەزانێ لە ڕووداوێکی ئاوادا خۆی زیان دەبینێت.

فەرماندەی هەوافەزای سوپا ئاماژەی بە کۆلێکسیۆنی بە تاڵان گیراوەی فرۆکەی بێ فرۆکەوان لە ئەمریکا و زایۆنیستەکان کرد و ڕوونی کردەوە: جگە لە RQ۱۷۰، فرۆکەکانی NQ۱ و  NQ۹ ئەمریکی و "هێرمێس"ی ڕژیمی زایۆنیشمان بە تاڵان گرتووە و لە ئێستەدا یەکێکین لە ٤ و ٥ وڵاتی گەورەی جیهانی لە بواری تەکنۆلۆژیای فرۆکەی بێ فرۆکەوان.

ناوبراو سەبارەت بە بوودجەی سەربازیی وڵات بیری هێنایەوە کە ئێران پلەی هەژدەهەمی بوودجەی سەربازیی هەیە و ئەمریکا و چین و عەرەبستان پلەی ١ تا ٣ی ئەو بوودجەیان بە خۆیان تەرخان داوە و بەشە بوودجەی ئێران لەو بوارەدا یەک لە پێنجی عەرەبستان واتە ١٤ ملیارد دۆلارە و لەوبارەیەوە دوای وڵاتانی تووکیا و ئیمارات-یشین.

زیادیشی کرد: وڵاتێکی دراوسێ فرۆکەی F۱۶ی لە ئەمریکا بە نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار کڕیوە، لە کاتێکدا ئێمە بەو نرخە ٥٠٠ مووشەکی دوورهاوێژ بەرهەم دەهێنین.

سەردار حاجی زادە سەبارەت بە سیستەمگەلی پەدافەندی و ڕاداری وتی: سەردەمانێک کەس راداری پێ نەدەفرۆشتین و بە ناچار خۆمان هەوڵی دروست کردنی ڕادارمان دا و ئێستە کاری زیاتر لە ١٠ جۆرە رادار لە ڕێکخراوی جیهادی سەربەخۆیی هەوافەزای سوپا بە ئەنجام گەیشتووە و ڕادەستی وەزارەتی بەرگری کراوە و تەنانەت بەشێکیشیان بەرهەم هاتوون و سوپا و ئەرتەش کەڵکیان لێ وەردەگرن و وەک ئاگادار بووینەتەوە لەو پرسەدا گەیشتووینەتە قۆناغی هەناردەش.

فەرماندەی هەوافەزای سوپا هەروەها لە ڕەوانەکرانی مانگیلەی توێژینەوەیی و جێگرکرانی لە سووڕگەی زەوی بە هاوئاهەنگی لە گەڵ وەزارەتی پەیوەندییەکان هەواڵی دا.

ناوبراو لە درێژەدا ڕوانییە هێرشی مووشەکیی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەی حزبی دیموکراتی کوردستان و ڕایگەیاند: ئەو بنکەیە شوێنی دیداری سەرکردە سەرەکییەکانی حزبی دیموکرات بوو و تێیدا ڕاسپاردەگەلێک لە عەرەبستانی سعوودی و ڕژیمی زایۆنیش بەشدار بوون و خەریکی بڕیاردان لە سەر بووژانەوەی هەڵمەتە تیرۆریستییەکان لە ناوخۆی ئێران بوون و ئەگەر ئەو هێرشە مووشەکییە نەدەکرایە سەر ئەو گرووپە، دەبێ لە ناوخۆی شارەکاندا هەوڵی پووچەڵ کردنەوەی هێرشی تیرۆریستیی ئەوانمان دابایە. هەڵبەت لەو ئۆپەراسیۆنەدا زۆربەی هەرە زۆری سەرکردەکانی ئەو گرووپە کوژران.

سەردار حاجی زادە لە کۆتاییدا بە نرخاندنی هەوڵی هەواڵگرانە و ئیتلاعاتیی هێزەکانی سوپای قودس و هێزی زەوینی سوپای پاسداران بۆ بە ئەنجام گەیاندنی هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر بنکەی حزبی دیموکراتی کوردستان و بنکەکانی داعش لە سووریا، جەختی کرد: لەمساڵی هەتاویدا ٧٧ ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لە دژی وڵاتەکەمان ئەنجام درا کە هێزەکانی ئەمنی توانیان ٧٥ ئۆپەراسیۆنیان بە سەرکەوتوویی پووچەڵ کەنەوە.

News Code 23189

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =