پیلانی مەترسیدار لە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی بۆ رۆژهەڵاتی ناڤین

دانیشتنی رۆژی ڕابردووی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی کە بە ئامانجی دیاری کردنی چوارچێوەی نوێ بۆ توێژینەوەکانی بەڕێوە چوو، بە چەشنێک ئەنجام درا کە دەرخەری پیلانێکی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناڤینە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – عەبدولحەمید بەیاتی: بابەتی هێرشی کیمیایی گوماناوی لە سووریا پرسێکە کە لایەنگرانی رۆژئاوایی تیرۆریستانی چالاک لە سووریا سوورن لە پێوشوێن گرتنی. ئەو هێرشانە هاوکات لە گەڵ سەرکەوتنە بەرچاوەکانی سوپای سووریا لە شەڕی تیرۆریستاندا، لەو ناوچانەدا کە جەماوەرێکی زۆری سڤیلی لێیە ئەنجام دەدرێت و وڵاتانی رۆژئاوایی بە پێی ئەوەی میدیاگەلێکی زۆریان لە بەردەست دایە، پڕۆپاگەندەیەکی بەربڵاو لە دژی حکوومەتی سووریا و هاوپەیمانانی وەڕێ دەخەن.

توێژینەوەی ئەنجام دراوەکانی تا ئێستا بە هیچ چەشنێک دەست هەبوونی حکوومەتی سووریایان لەو هێرشگەلە کیمیاییە پشت‌ڕاست نەکردووە، بەڵام بەوەشەوە وڵاتی رۆژئاوایی هەوڵ دەدەن بە پشت‌بەستن بە پێگەیان لە دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان، بە جۆرێک دیمەشق تۆمەتبار بکەن و پاشان رێگەیەک بدۆزنەوە بۆ دەستەبەر کردنی بەرژەوەندیان لە ناوچەدا.

لەمناوە بابەتی ژاراوی کردن و مەرگی سیخۆری پێشووی ڕووسیا لە سالزبۆریی بەریتانیاش هۆکارێکی دیکە بۆ تۆمەتبار کردنی کەرملین لە لایەن ڕکابەرانی مسکۆ بۆ تۆڵە ستاندنەوە لەو وڵاتە.

هەر لەو پەیوەندییەدا بە ئاوردانەوە لەو ڕۆڵە نوێیەی بۆ ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی پێناسە کراوە، ئەو ڕێکخراوی بە دەسەڵاتی نوێی دەتوانێ قامکی تۆمەتی بگرێتە تەواو لایەنەکانی هێرشی کیمیایی و لەوان تۆمەتبارانی سووریا و سالزبۆری.  

ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی تیمێکی چکۆلە و لە هەمان کاتدا بە هێزی ٩ تا ١٠ کەسی بۆ ناسینی هۆکارانی هێرشی کیمیایی لە سووریا پێکهێناوە. ئەو تیمە لە سەرەتاکانی ساڵی داهاتووی زایینی چالاکییەکانی دەست پێدەکات و بە دەسەڵاتێک کە هەیەتی دەتوانێ ئەندامانی بۆ توێژینەوە بنێرێتە سووریا و ئەنجام دەرانی تەواو هێرشە کیمیاییەکان لەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٣ تا ئێستا بدۆزێتەوە.

ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی بڕیارە بە زوویی ڕاپۆرتێکی چڕ لەبارەی هێرشی کیمیایی مانگی ئایپرێل بۆ سەر شاری دۆمای سووریا بڵاو نکاتەوە. ڕاپۆرتی سەرەتایی باس لەوە دەکات کە لەو هێرشەدا گازی کولۆر و نەک گازی دەمار، بە کار هێنراوە.

چین، ئێران و ڕووسیا خوازیاری پێداچوونەوەی دواجار بە سەر بوودجەی ئەو ڕێکخراوە بوونە و دەڵێن کە دەبێ ئەو گرووپە لە کارناسان بە وردی بە ڕۆڵی نوێی ڕێکخراوی قەدەغەی کیمیاییدا بچنەوە. بەڵام ئەمریکا و بەریتانیا ئەو وڵاتانەیان بە هەوڵ بۆ گەڕانەوە بەرەو دوا تۆمەتبار کردووە و دەڵێن کە ئەو هەنگاوە بۆ بە تاوانبار زانینی سووریا دەبێ لە سەرەتای ساڵی داهاتووی زایینیدا و بە هەمان شێوەی پلان بۆ داڕێژراوە ئەنجام بدرێت.

رۆژئاوا لە دوای ڕووداوەکانی ناو سووریا و هەروەها هێرش بۆ سەر سیخۆری پێشووی دوو لایەنەی ڕووسیا و کچەکەی لە سالزبۆری بەریتانیا لە مانگی مارچی ئەوساڵی زایینی بە مادەی ژاراوی دەمار، دەسەڵاتی نوێی بەخشیوەتە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی.

ئەلەکساندێر شولگین ناردەی ڕووسیا بۆ ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی وتی کە رۆژئاوا پاگەندەی بە کار هێنرانی چەکی کیمیایی لە لایەن دیمەشق و ڕووسیا دەکات و ئەوە درۆ و بیانۆیەکە بۆ پەلاماری مووشەکی بۆ سەر سووریا.

ناوبراو هەروەها وتی کە بڕیاری ژوئەن ناڕەوا و سەرتر لە کۆنوانسیۆنی چەکی کیمیایی و ڕێککەوتنی ١٩٩٧ بۆ پێشگری جیهانی لە بە کار هێنانی چەکی ژاراوییە.

فەیسەڵ میقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سووریاش ئەو پرسەی کە وڵاتەکەی چەکی کیمیایی بە کار هێناوە، ڕەت دەکاتەوە.

بەڵام کۆنت وارد باڵوێزی ئەمریکاش وتی کە ئیدعای ڕووسیا سەبارەت بە ناڕەوابوونی دەسەڵاتی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی هەوڵێکی ئاژاوەنەرانەیە.

کەڵک ئاوەژۆیی لە ڕۆڵی ئەنجومەنی ئاسایش

پێناسەی ئەرکی نوێی ڕیکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی ئەویش سەبارەت بە سووریا لە هەلومەرجێکدا کە دۆخی ئەو وڵاتە بە ئاوردانەوە لە شکستی داعش و گرووپگەلی دیکەی تیرۆریستی، ڕەوتێکی تا ڕادەیەک ئارامی بە خۆوە گرتووە، سەیر و سەمەرە دەنوێنێت.

پێشتر وتار و یادداشتگەلێکی زۆر سەبارەت بە تێچووی لە ڕادەبەدەری وڵاتانی رۆژئاوایی بۆ ڕووخاندنی حکوومەتی یاسایی سووریا بڵاو بۆتەوە، بەڵام دۆخی ئێستای سووریا بەو مانایە کە ئەو تێچووانە بە با دراوە و دەستی وڵاتانی رۆژئاوایی و هاوپەیمانانی ناوچەیی خۆیان لێ دزیوەتەوە.

لەو ڕووەوە دەبێ بە بیانۆی نوێ گوشارە نێودەوڵەتییەکان بە سەر سووریادا پەرە پێ بدات و لەمناوە چ پێگەیەک باشتر لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش لە بەر دەستدایە؟ بە ئاوردانەوە لەوەی کە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی بە یەکێک لە لقە ژێر فەرمانەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دێتە ئەژمار، ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی کە لە لایەن ئەو ڕێکخراوە ئەنجام دەدرێت بە ئەگەری زۆرەوە پێشەکییەک دەبێت بۆ دەرکرانی بڕیارنامە لە دژی سووریا لە ئەنجومەنی ئاسایش و تەنانەت دەرکرانی مۆڵەتی هێرش بۆ سەر ئەو وڵاتە.

هەر بەو پێیە ڕۆڵی نوێی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی زیاتر لەوەی هەوڵێک بێت بۆ سازدانی جیهانێکی هێمن‌تر، کەرەسەیەکە بۆ وەدی هێنانی ئامانجەکانی وڵاتانی رۆژئاوایی لە رۆژهەڵاتی ناڤین و ڕووسیا کە لە ساڵانی دواییدا یەکێک لە ئاستەنگەکانی وەدی نەهاتنی ئامانجگەلی وڵاتانی رۆژئاوایی لە رۆژهەڵاتی ناڤین بووە، لە گۆشەنیگای رۆژئاواوە دەبێ سزا بدرێت و دۆسیەی  بابەتێکی گونجاوە بۆ ئەو مەبەستە.

News Code 23184

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =