ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی سوپای عێراق لە موسڵ/دەستگیر کردنی ٧ تەکفیری

سەربازانی سوپای عێراق لە ئۆپراسیۆنێکدا لە شاری موسڵ توانیان ٧ ئەندامی تەکفیری داعش دەستگیر بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، زنجیرە ئعپراسیۆنە سژی تیرۆریستییەکانی سوپای عراق لە شوێنە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە درێژەی هەیە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەربازانی سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێکی نوێیان دژی تیرۆریستەکانی داعش لە شاری موسڵ ئەنجام داوە.

هێزە عێراقییەکان لە ڕەوتی ئەو ئۆپراسیۆنەدا ناوچە ژێر دەستەکانی داعش لە ناوچەی "کوکجلی"یان کردە ئامانج.

بە پێی ڕایگەیاندنی مێدیاکانی عێراق، هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا توانیان ٧ ئەندامی تەکفیری داعش دەستگیر بکەن.

News Code 23159

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =