گەماڕۆکان ورەی ئێمەی بۆ خۆڕاگری زیاتر کردووە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی گفتوگۆیەک وتی: گەماڕۆکان ورەی ئێمەی بۆ خۆڕاگری زیاتر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە گفتوگۆ لەگەڵ گاردیەن ڕایگەیاند: ئاستەنگەکان بۆ سنووردار کردنی ئێران، ورەی ئێمەی بۆ خۆڕاگری زیاتر کردووە. ئێمە بە گەماڕۆ ڕاهاتووین. گەماڕۆکان زیان بە خەڵکی ئاسایی دەگەیەنن، بەڵام زۆر کەم سیاسەتەکان بگۆڕن. گەماڕۆ بەستێن بۆ دانوستان خۆش ناکات بەڵکوو گەماڕۆکان بەهێزترمان دەکات.

ئەو زیادی کرد: گومانی تێدا نییە لە بەرانبەر گەماڕۆکان دا خۆڕاگر ده‌بین و گه‌شه‌یش ده‌که‌ین. ئێمە هەوڵ دەدەین کاریگەری گەماڕۆکان بە سەر خەڵکەوە کەم بکەینەوە بەڵام خەڵکی ئاسایی ئازار دەبینن.

زەریف سەبارەت بەم قسەی پەمپەئۆ کە گەماڕۆکان دەرمان و خواردن ناگرێتەوە وتی: ئەمریکا گەماڕۆی بانکی داوین کاتێک پارە جێبەجێ دەکەیت بانکەکان ناپرسن ئەمە پارەی دەرمان و خواردنە یان نا؟ هەر بۆیە گەماڕۆکان کاریگەری بە سەر دەرمان و خواردنیشدا دەبێت.

جەختیشی کرد: ئەمریکا پێبەندی بەڵێنەکانی خۆی نییە. گەماڕۆکان نایاساین و دژی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشە، بەڵام ئەمریکا گوێ بەم شتانە نادات.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئەورووپا وتی: ئێمە ناڕازین لەوەی ئەورووپا هێشتا سیستمە ماڵییەکەی خۆی ڕێ نەخستووە، ئەورووپا بەڵێنی سیاسی داوە و ئێمەش نیگەرانی جێبەجێ کردنی ئەم بابەتەین و زۆر خاو هەنگاو دەنێن. وەزیری دەرەوەی بریتانیا بەڵێنی بە من داوە کە بڕوایان بە بەرجام هەیە، هەڵبەت ئێمە پێویستمان بە جێبەجێ کردنی ئەم قسانە هەیە.

News Code 23146

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =