ئایا تورکیا هێرش دەکاتە سەر کوردەکانی رۆژهەڵاتی فورات؟

ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی گرووپه‌کانی لایه‌نگری ئەمریکایە، یەکێکە لەو ناوچانەی کە سەرنجی تەواوی ئەکتەرە جۆراوجۆرەکانی ناو سووریای بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی نێودەوڵەتی: رۆژهەڵاتی فورات خاوەن گرینگترین و گەورەترین کێڵگە نەوتییەکان لە بابەتی ڕووبەر و بەرهەم هێنانە؛ بە تایبەت کە کێڵگەی نەوتیی عەمەر بەر لە ساڵی ٢٠١١ نزیکەی ٣٠٠ بەرمیل نەوتی لە رۆژدا لێ بەرهەم هاتووە.

ڕەقە بە تەنیایی لە سەدا ٧٠ی سەرچاوەگەلی ئاویی سووریای لە خۆ گرتووە و ئەو ناوچەیە هەروەها خاوەن زەویگەلێکی پڕپێت و دەوڵەمەندە بۆ کشتوکاڵ و بەرهەم هێنانی بەروبومە گرینگەکانی سووریا. رووبەری ناوچەی ستراتژیکی رۆژهەڵاتی فورات نزیکەی یەک لە سێی زەویگەلی سووریا و دەسکەوتی خۆراکی و ئابووریی ئەو وڵاتەی لە خۆ گرتووە.

ئەو ناوچەیە لە سەدا ٩٠ی داهاتی نەوتی و گازیی سووریا و زیاتر لە نیوەی گەنم و لۆکەی سووریای تێدا بەرهەم دێت. پارێزگای دیرەزور لە رۆژهەڵاتی فورات دووهەمین پارێزگای پان و بەرینی سووریایە (نزیکەی ٣٣ هەزار کیلۆمەتری دووجا ڕووبەریەتی). زۆربەی بەرهەمی نەوتی سووریا لەو ناوچەیە و زیاترین سەرچاوەگەلی گازی-شی لە خۆ گرتووە.

پاش ئەوەی سوپای سووریا تیرۆریستانی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە بە تایبەت لە هاوێری دیمەشق و باشووری ئەو وڵاتە تێکشکاند و لە ئێستاشدا پێشڕەوییەکانی بە شێوەی بەربڵاو لە قووڵایی سارای سویدا دەست پێکردووە؛ دوو ناوچە لە دەرەوەی دەسەڵاتی دیمەشقە کە بریتین لە پارێزگای ئەدلەب کە بە پێی ڕێککەوتنی پووتین – ئەردۆغان سەبارەت بە ناوچەی دوور لە شەڕ و سەرەڕای هێرشی بەردەوامی تیرۆریستان بۆ سەر سوپای سووریا، دەوڵەتی ناوەندی تا ئێستا لەوبارەوە ددانی بە خودا گرتووە. بەڵام وەک هەندێک کارناسی سەربازی و لەوان ژینڕاڵ مەرعەی حەمدان دەڵێن، بەمزووانە سوپای سووریا ئەدلەب دەگرێتەوە.

حەمدان هەروەها بە ئاماژە بە جموجۆڵی گرووپگەلی تیرۆریستی لە دژی سوپای سووریا لە پارێزگای ئەدلەب و هاوێری حەلەب و حەما، ئەو جموجۆڵانەی بە هۆکاری تێکشکانی یەکجاریی تیرۆریستان لە لایەن سوپای سووریا زانی و وتی: کوژرانی ١٨ سەربازی سووریا لە ئەنجامی هێرشی گرووپگەلێکی تیرۆریستی کە ئاگربڕیان پێشێل کردووە و دەستەوەستان بوونی وڵاتانی دەستەبەرکەر لە بەرامبەر ئەو جموجۆڵانە بەو مانایە کە رۆژانی دەسەڵاتدارێتی تیرۆریستان بە سەر هاتووە.

ئەو کارناسە سەربازییەی سووریا وتیشی: سوپای سووریا دان بە خۆیدا دەگرێت. بەڵام پێدەچێت ئامانج لەو جموجۆڵانە تێوەگلاندنی تەواو لایەنەکان لە شەڕی ئەدلەبە، جا بە مەبەستی کەڵک بردن لە جموجۆڵی سەربازیی سوپای سووریا لە باری سیاسییەوە یان بە ئامانجی سەربازی بە مەبەستی زیان گەیاندنی زیاتر بە سوپای سووریا.،

ژینڕاڵ حەمدان ڕاشیگەیاند: ئامانجی ڕووسیا لە ماوەی حەوتەکانی کۆتایی ئەمساڵی زایینی وەرگرتنی پاڵپشتیی نێودەولەتی زیاتر بۆ ناوچە دوور لە شەڕەکانە کە ببێتە دەسپێکێک بۆ کۆتایی جموجۆڵی رۆژانەی تیرۆریستان. تاقە رێگە ئەوەیە کە هەموو بەرپرسایەتیی خۆیان ڕاپەڕێنن یان بە واتایەکی دیکە دەبێ دەنەدەران بخرێنە تەنگانە و لە یارییەکە دوور خرێنەوە.

ناوبراو وێرای تۆمەتبارکردنی ئەمریکا لەو یارییە، جەختی کرد: ئەمریکا تاقە لایەنێکە کە لەو هەڵمەتە تیرۆریستییانە لە ئەدلەب بەهرە دەبات و گەورەترین وڵاتی پاڵپشتی ئەو تیرۆریستانەیە و بە دوای تێکشکاندنی سەرکەوتنە سەربازییەکانی سوپای سووریا و دەسکەوتە سیاسییەکانی دیمەشقە.

ڕوانینی تایبەتیی ئەکتەرانی ناو سووریا لە رۆژهەڵاتی فورات

ناوچەی دووهەم رۆژهەڵاتی فوراتە کە هەموو ئەکتەرانی ناو سووریا ڕوانینێکی تایبەتیان بۆی هەیە. ئەو ناوچەیە چیرۆکی تایبەت بە خۆی هەیە. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان رۆژی ڕابردوو لە لێدوانێکدا هۆشداری دایە ئەمریکا و ڕایگەیاند: وەڵامی گونجاو دەدەینەوە بەوانەی کە دەیانەوێ تورکیا بکەنە گۆڕەپانی خۆیان.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر هۆلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ سیناتۆره‌كانی ئه‌مریكا له‌ كۆڕبه‌ندی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هالیفاكس لە کەنادا، لە دیداری جۆزێف دانفۆرد سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا وێرای نیگه‌رانی دەربڕینی بۆ وێنه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له ‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی هێزە کوردییەکانی پاڵپشت کراوی واشنتۆن لە سووریا، ڕایگه‌یاند: وه‌ك چۆن ئه‌مریكا به‌ڵێنیداوه‌، چاوه‌ڕوانین هه‌ماهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌ كۆتایی پێ بهێنێت.

وەزیری بەرگری تورکیا جەختیشی کرد: له‌ میدیاكانماندا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان باس له‌و وێنانه‌ كراوه‌ و نارازیبوونی ئەنقەرەی بە دواوە بووە‌. پێدانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌ بارهه‌ڵگر و فڕۆكه‌ به‌ ڕێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه‌ پاش له‌ جموجۆڵکەوتنی داعش له ‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ قبوڵكراو نییه. هه‌رگیز رێگه بە کرانەوەی کۆریدۆرێکی تیرۆریستی له‌ باشووری سنووره‌كانمان نادەین.

لەو ڕووەوە پێدەچیت کە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بەستێنێک بۆ گۆرانکارییە نوێیەکان بێت. ئەوە هەمان جێگەیەکە کە کوردە پاڵپشتکراوەکانی ئەمریکای تێدان و ئەنقەرە هەڕەشەی دەستێوەردانی سەبازیی لە ناوچە کردووە. لە هەمان کاتدا دیمەشق ڕایگەیاندووە کە پاش ئازادکردنەوەی ئەدلەب، هێزەکانی سووری ڕەوانەی رۆژهەڵاتی فورات دەکات.

رۆژنامەی وەتەنی سووریا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەگەلی بەرهەڵستکاری سووریا نووسی: "تورکیا دەیەوێ هێرش بکاتە سەر هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا (هەسەدە) و هێزە کوردییەکانی پاڵپشتکراوی ئەمریکا لە تەل ئەبیز کە دەکەوێتە سنووری باشووریی تورکیا.

تورکیا بە هێزە چەکدارەکان لە ئەدلەب و هاوێری رۆژئاوایی و باکووریی حەلەبی ڕاگەیاندووە کە بۆ بەرەنگاری هێزەکانی هەسەدە ئامادەی جووڵانەوە بەرەو رۆژهەڵاتی فورات بن. ئەردۆغان دەیەوێ هێرش بکاتە سەر کۆبانی و ئەوێ بکاتە خاڵی دەسپێکی جووڵانەوەی بەرەو ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتیی فورات و زاڵبوون بە سەر ناوچەگەلی سنووری.

سوپای تورکیا لە مانگی ئاکتەوبری ڕابردوو هاوکات لە گەڵ لێدوانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە سەبارەت بە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ زاڵبوون بە سەر هێزە کوردەکان لە رۆژهەڵاتی فورات، بنکەگەلی کوردەکانی لەو ناوچەیە تۆپباران و بۆردومان کرد.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی ئەمریکیی پاڵپشتی کوردەکان لە باکووری سووریا وەخۆ کەوتوون و دەستیان داوەتە گەشت لێدان. لە بەرامبەردا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وێرای ڕەخنەگرتن لەو هەنگاوەی ئەمریکییەکان، وتی: چاوەروانی ئەوە لە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکرێت کە گەشتی هاوبەشی هیزەکانی لە گەڵ هێزەکانی هەسەدە لە سنوورەکانی تورکیا لە گەڵ سووریا بەوەستێنێت.

هەڵوێستی میحوەری ڕووسی – سووری - ئێران

هاوکات لە گەڵ ئەو هەڵوێستەی تورکیا، دیمەشق ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا و تورکیا لە خاکی سووریا بە ناڕەوا دەزانێ و سوپای سووریا ڕایگەیاندووە کە هەنگاوی دوای ئازادکردنەوەی ئەدلەب، رۆژهەڵاتی فوراتە و ئەوە ئەگەری بەرەوڕووبوونەوەی نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکراتیکی ژێر پاڵپشتی ئەمریکای بە دواوە دەبێت.

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا جەختی کرد کە لە بەرامبەر کوردەکان لە باکووری سووریا دوو بژێرەی لە بەرە؛ یان پاڵ بدەنەوە بە سەروەریی سووریا یان بە توندی بەرەنگاریان دەبنەوە.

وتیشی: ئێمە بە دوو بژێرەمان خستۆتە بەردەم هەسەدە؛ یەکەم کەناڵەکانی گفتوگۆ و دانوستانمان دەستپێکردووە، چونکە زۆربەی ئەو هێزانە سووری و وڵاتەکەیان خۆش دەوێت و نایانەوێ ببنە دارەدەستی هێزی بیانی و ئەوە پرێنسیپی سەرەکیی ئێمەیە. هەموومان دەمێکەیە بڕوامان بە ئەمریکییەکان نییە، نە بە هۆی شەڕ بەڵکوو بەو هۆیەی کە ئەوان بە پێچەوانەی وتەکانی خۆیان دەجووڵێنەوە و بەردەوام درۆ دەکەن. بەڵام بژێرەی دووهەم ئەوەیە کە ئەگەر گفتوگۆکان بێ ئەنجام بوون بە ناچار ڕوو لە شەڕ دەنێین و جگە لەو دووە هیچ بژێرەی دیکەمان نییە".

لە لایەکی دیکەوە مسکۆ هەڵمەتەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی فورات بە هەوڵێک بۆ دابەشکردنی سووریا دەزانێ. سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە ١٢ی ئەکتەوبری ڕابردوو وتی: لە رۆژهەڵاتی فورات هەلومەرج بە جۆرێکە کە هەنگاوەکان جێی قبووڵ کردن نین و ئەمریکا بە دوای کەڵک وەرگرتن لەو سەرزەوینە لە رێگەی هاوپەیمانانی سووری خۆی بە تایبەت کوردەکان بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی دیکە لەوێیە.

بەڵام ئێران بەردەوام ڕایگەیاندووە کە ئامادەبوونی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی فورات داگیرکارانەیە و حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە میانەی دانیشتنی تاران قۆناغی دوای ئەدلەب لە بەرامبەر سوپای سووریای، رۆژهەڵاتی فورات یان ئەو جێگەیە زانی کە هێزەکانی ئەمریکی تێیدا جێگرن.

News Code 23144

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =