خۆپیشاندانی زایۆنییه‌کان له‌ دژی ده‌وڵه‌تی نتانیاهۆ

دانیشتوانی شارۆچکه‌کانی ده‌ورووبه‌ری غه‌زه‌ شه‌وی ڕابردوو له‌ دژی کابینه‌ی بنیامین نتانیاهۆ خۆپیشاندانیان کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌له‌ستین، به‌ هۆی دۆخی ئمه‌نیه‌تی خراپی ئیسڕائیل، دانیشتوانی شارۆچکه‌کانی ده‌ورووبه‌ری غه‌زه‌ شه‌وی ڕابردوو له‌ دژی کابینه‌ی بنیامین نتانیاهۆ خۆپیشاندانیان کرد.

خۆپیشانده‌ره‌کان به‌ هۆی نائه‌من بوونی شارۆچکه‌کانیان جاده‌ی ۲۳۲یان له‌ ده‌ورووبه‌ری غه‌زه‌ داخست و چه‌ندین تایه‌ی ئۆتۆمبێلیان ئاگر دا و داوایان کرد حکومه‌ت دۆخی ئه‌منیه‌تیان چاک بکاته‌وه‌.

ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌ کاتێکدا ئه‌نجام بوو که‌ نتانیاهۆ هۆشداری دا که‌ ژێر خستنی کابینه‌که‌ی کارێکی مه‌ترسیداره‌ چون ئیسڕائیل له‌م کاته‌دا له‌ سه‌خت ترین حاڵه‌تی ئه‌منیه‌تی خۆی دایه‌.

ئه‌و له‌م لێدوانه‌ دژی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت وه‌ستایه‌وه‌ و وتی: ئێمه‌ له‌ ئێستادا پێویستمان به‌ هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت نییه‌. ئێمه‌ له‌ دۆخێکی دژواری ئه‌منی داین و من پێبه‌ندم به‌ به‌ڵێنه‌ ئه‌منییه‌کانم و کۆتایی پێ دێنم تاکوو ئه‌و کاته‌ی ئه‌منیه‌تی هه‌موو دانیشتوانی باشووه‌ و ناوچه‌کانی دیکه‌ سه‌قامگیر و به‌هێز ده‌بێت.

News Code 23143

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =