شازادەی تاریکی عەرەبستان کێیە؟

ڕۆژنامەی فایننەشناڵ تایمز لە دەوری شازادەی تاریکی لە تیرۆری جەماڵ خاشقجی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، ڕۆژنامەی فایننەشناڵ تایمزی بریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا لە ژێر ناوی " لێکۆڵینەوەکانی خاشقجی لە سەر شازادەی تاریکییە" نووسی: سعوود قەحتانی ڕاوێژکاری پێشووری دەرباری پادشای عەرەبستان بە پلان ڕێژی بۆ تیرۆری جەماڵ خاشقجی ڕەخنەگرەکەی دەسەڵاتی ئالی سعوود تۆمەتبار کراوە.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتە هاتووە: دەوڵەتی ئەمریکا هەر لە سەرەتاوە دڵنیا بوو کە سعوود قەحتانی هەر ئەو کەسەیە کە دەوری سەرەکیی لە ئەو تیرۆرەی هەبووە. قەحتانی لە نێو شوێنە دیپلۆماتیکەکان بە شازادەی تاریکی ناسراوە.

لە ئەو ڕاپۆرتە جەخت کراوە: قەحتانی یەکێک لە نزیکترین کەسەکان بە موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستانە کە لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆ دراوە.

کارناس و شرۆڤەکاری سعوودیش جەختی کرد کە سعوود قەحتانی پێشینەی خراپی هەیە و دوور لە چاوەڕوانییە کە جارێکی تر پۆستێکی فەرمیی پێی بدرێت. سعوود قەحتانی لە تیرۆری خاشقجی دەستی هەیە بەڵام وادیارە کە لە کار لابردنی ئەو کارێکی ڕواڵەتییە و ئەو هەروەک پێشتر درێژە دەداتە کارەکانی.

News Code 23138

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =